هەواڵی کوردستان ئێستا

تەندروستی عیراق؛ ئاماری هەفتەیەكی توشبوون بە كۆرۆنای بڵاوكردەوە

تەندروستی عیراق؛ ئاماری هەفتەیەكی توشبوون بە كۆرۆنای بڵاوكردەوە
تەندروستی عیراق؛ ئاماری هەفتەیەكی توشبوون بە كۆرۆنای بڵاوكردەوە

2022-08-08 00:00:00 - سەرچاوە: تۆڕی میدیایی خەڵک

خەڵك- وەزارەتی تەندروستی عیراق ئاشكرایدەكات، لە ماوەی یەك هەفتەدا 6380 حاڵەتی نوێی تووشبوون بەڤایرۆسی كۆرۆنا تۆماركراوە و 18731 كەسیش چاكبوونەتەوە و 11 حاڵەتی مردنیش بە كۆرۆنا تۆماركراوە . وەزارەتی تەندروستی عیراق لە بەیاننامەیەكدا ئاماژەی بەوەكردووە، كە لە ماوەی یەك هەفتەدا، كە لە 1ی ئاب تا 7ی ئابی 2022 خراوەتەڕوو، 39 هەزار و 610 پشكنین تایبەت بە كۆرۆنا ئەنجامدراوە و دەركەوتووە 6380 كەس تووشی ڤایرۆسی كۆرۆنا بوون و ئەنجامەكانیان پۆزەتیڤ بوون. ئاشكراشیكردووە، كە لەماوەی ئەو هەفتەیەدا 18731 تووشبوو بە پەتاكە چاكبوونەتەوە، و 31578 كەسیش هێشتا چارەسەر وەردەگرن، 11 حاڵەتی گیان لە دەستدان بەپەتاكە تۆماركراوە.

The post تەندروستی عیراق؛ ئاماری هەفتەیەكی توشبوون بە كۆرۆنای بڵاوكردەوە appeared first on تۆڕی میدیایی خەڵک.