هەواڵی کوردستان ئێستا

یه‌كێتی نزیكه‌ی 500 كادیری راگه‌یاندنی خۆی ده‌ركرد

یه‌كێتی نزیكه‌ی 500 كادیری راگه‌یاندنی خۆی ده‌ركرد
یه‌كێتی نزیكه‌ی 500 كادیری راگه‌یاندنی خۆی ده‌ركرد

2022-08-09 00:00:00 - سەرچاوە: سپێده‌


دیجیتال میدیای سپێده‌

سه‌رچاوه‌یه‌كی تایبه‌ت له‌ ناو یه‌كێتی بۆ سپێده‌ی راگه‌یاند، به‌بڕیاری نوسینگه‌ی راگه‌یاندنی یه‌كێتی، نزیكه‌ی 500 كادری راگه‌یاندنی خۆی ده‌ركردووه‌.

به‌گوێره‌ی ئه‌و سه‌رچاوه‌،"هۆكاری ده‌ركردنیان بۆ پڕۆژه‌یه‌كی یه‌كێتی ده‌گه‌ڕێته‌وه‌ بۆ ئه‌نجامدانی چاكسازی له‌ ناو ئۆرگانی حزبه‌كه‌دا، كه‌ یه‌كه‌م ئۆرگان ئه‌و بڕیاره‌ی له‌سه‌ر جێبه‌جێ كراوه‌ ده‌ستگاكانی میدیاییه‌، بۆیه‌ ئه‌و ده‌لێت بڕیاره‌كه‌ هه‌له‌یه‌".

وتیشی، "له‌به‌ر ئه‌وه‌ی تاكه‌ پێوه‌ر بۆ ده‌ركردنیان ئه‌وه‌یه‌ كه‌ هه‌ركه‌سێك جگه‌ له‌ موچه‌ی حزبی موچه‌یه‌كی تری حكومی هه‌بێت یا فه‌رمانبه‌ربێت ده‌ركراوه‌، بێ ره‌چاوكردنی توانای ئه‌و كادیره‌ی راگه‌یاندن، كه‌ له‌ هه‌ندێ ده‌زگای تر زیاتر ئه‌و میدیاكاره‌ به‌ئه‌زموونانه‌ له‌به‌ر ئه‌م هۆكاره‌ ده‌ركراون".

ده‌شلێت،"ئه‌و بڕیاره‌ ناڕه‌زایه‌تیه‌كی زۆری لێكه‌وتوه‌ته‌وه‌، میدیاكارانی یه‌كێتی ده‌لێن، هه‌ندێ له‌ ئێمه‌ له‌ ساڵی 1992 ه‌وه‌ له‌ناو ده‌زگاكانی میدیای حزبیدا كارده‌كه‌ین، به‌ڵام ئێستا زۆر به‌ئاسایی ره‌وانه‌ی ماڵه‌وه‌ كراوین".

باسی له‌وه‌ش كردووه‌،" ئێستا كادیرانی راگه‌یاندنی یه‌كێتی ده‌ستیان به‌ جموجۆڵی ناوخۆیی كردووه‌ بۆ پاشگه‌زكردنه‌وه‌ی حزبه‌كه‌یان له‌م بڕیاره‌ و ده‌لێن ئه‌گه‌ر بڕیاره‌كه‌ نه‌گۆڕن ئه‌وه‌ هه‌ڵوێستی ترمان ده‌بێت".

به‌گوێره‌ی زانیارییه‌كانی سپێده‌، ناره‌زایه‌تیه‌كان گه‌یشتوه‌ته‌ مه‌كته‌بی سیاسی و سه‌ركردایه‌تی یه‌كێتیش له‌سه‌ر ئه‌و بڕیاره‌.