ئه‌مریكا به بڕی یه‌ك ملیار دۆلار هاوكاری سوپای ئۆكرانیا ده‌كات
دیجیتال میدیای سپێده
ئانتۆنی بڵینكن وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی ئه‌مریكا رایگه‌یاند: به به‌های یه‌ك ملیار دۆلار چه‌كی پێشكه‌شى ئۆكڕانیاده‌كه‌ین. بڵینكن ڕایگه‌یاندوه: سه‌ره‌ڕای تێپه‌ڕبوونی نزیكه‌ی شه‌ش مانگ به‌سه‌ر هێرشه دڕندانه‌كه‌ی سه‌ر ئۆكراینا به‌ڵام رووسیا به‌رده‌وامه له داگیركردنى ئۆكراینا.
وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی ئه‌مریكا، ئه‌وه‌شی خسته‌ڕوو كه وه‌كو به‌شێك له‌م هه‌وڵانه و به‌پێی ده‌سه‌ڵاتی سه‌رۆكی ئه‌مریكا رێگه دراوه به ناردنی گه‌وره‌ترین هاوكاریی چه‌ك و ته‌قه‌مه‌نی كه به یه‌ك جار ئه‌نجامده‌درێت له سوپای ئه‌مریكاوه بۆ ئۆكراینا.
له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌ی كه سه‌رۆكی ئه‌مریكا، جۆ بایدن له دژی شه‌ڕانگێزی رووسیا به‌رگری له ئۆكراینا ده‌كات، به‌روونی رایگه‌یاندوو: كه به‌رده‌وام ده‌بێت له پاڵپشتی كردنی ئۆكرانیا.
هه‌روه‌ها ئه‌وه‌ش ئاشكرا كراوه كه له مانگی ئابی 2021وه بۆ ئێستا ئه‌مریكا 18 جار و كۆی گشتی به بڕی 9،8 ملیار دۆلار چه‌ك و ته‌قه‌مه‌نی بۆ ئۆكراینا دابین كردووه و ئه‌و یه‌ك ملیار دۆلار هاوكارییه‌ی ئه‌م دواییه‌ش گه‌وره‌ترین هاوكارییه كه به یه‌ك جار ده‌درێت.