ئاسایشی سلێمانی دهستی بهسهر 64 كیلۆ ماددەی( کریستاڵ ) دا گرت
دیجیتاڵ میدیای سپێده
ئاسایشی سلێمانی ڕایگهیاند: لە درێژەی کاروچالاکییەکانی بۆ ڕووبەڕو بوونەوەی ماددە هۆشبەرەكان و بازرگانانی ئەو ماددانە ، دەستی بەسەر بڕی (٦٤) کیلۆ ماددەی( کریستاڵ ) دا گرت .
ئهمڕۆ سێشهممه 9/8/2022 هێزەكانی بەڕێوەبەرایەتی ئاسایشی سلێمانی له بڵاوكراوهیهكدا ڕایگهیاند: دوای لێکۆڵینەوە و بەدواداچوون بەفەرمانی دادوەر لە ٢٠٢٢/٨/٤ لە بازگەی تاسڵوجەی سلێمانی لە ئەنجامی پشکنینی ئاسایی دەستیان بەسەر بڕی ( ٦٤ ) كیلۆ ماددەی كریستاڵدا گرت
ئاماژهی بهوهشكرد: ماددەکە لە ناو دەبەی ڕۆنی ئۆتۆمبێل شاردرابویەوە و لەدەرەوەی هەرێمەوە هێندرابوون
ئهوهشی خستهڕوو: تۆمەتبارێک دەستگیرکراوە دانیشتوی شاری سلێمانیە بەناوی ( أ ، ح ، م ) لە دایکبووی ساڵی ١٩٧٤ بەنیازبووە لە شاری سلێمانیەوە بیباتە شارەكانی تر ، بە فەرمانی دادوەر بەپێی ماددەی ( ٢٥ ) لە یاسای ماددە هۆشبەرەكان ڕاگیراوە و دەست بەسەر كریستاڵەكەدا گیراوە.