رووسیا لە ماوەی 40 ساڵی رابردوودا کەمترین گازی سرووشتی لە رێگەی بۆرییەوە بۆ ئەورووپا هەناردە کردووە
دیجیتال میدیای سپێده
هەناردەی گازی سرووشتیی رووسیا لە رێگەی بۆرییەوە بۆ وڵاتانی یەکێتی ئەورووپا و بەریتانیا لە حەوت مانگی یەکەمی ئەمساڵدا بەراورد بە هەمان ماوەی ساڵی رابردوودا بە رێژەی لە سەدا ٤٠ کەمیکردووە و نزمترین ئاستی لەماوەی ٤٠ ساڵی رابردوودا تۆمار کردووە.
بەپێی راگەیەندراوێکی ئاژانسی نێودەوڵەتیی وزە (IEA)، ئەو گازەی کە رووسیا لە رێگەی بۆرییەوە لە نێوان ساڵەکانی ٢٠١٦-٢٠٢٠ بۆ وڵاتانی یەکێتی ئەورووپا و بەریتانیا هەناردەی کردووە دەکاتە نزیکەی یەک لەسەر سێی کۆی گشتیی خواستی ئەو وڵاتە.
هەناردەی گازی سرووشتیی رووسیا لە رێگەی بۆرییەوە بۆ وڵاتانی یەکێتی ئەورووپا و بەریتانیا لە حەوت مانگی یەکەمی ئەمساڵ بەراورد بە هەمان ماوەی ساڵی رابردوودا بە رێژەی لە سەدا ٤٠ کەمیکردووە و رۆژانە بۆ ١،٢ ملیار مەترسێجا دابەزیوە. بەمشێوەیە هەناردەکردنی گاز لە ماوەی ٤٠ ساڵی رابردوودا بۆ نزمترین ئاست دابەزیوە.
هەناردەکردنی گازی سروشتیی رووسیا لە رێگەی بۆرییەوە بۆ وڵاتانی یەکێتی ئەورووپا و بەریتانیا، بەهۆی کەمبوونەوەی خواست لە ئەنجامی پەتای کۆرۆناوە لە ساڵی ٢٠٢٠وە لە دابەزیندایە.
هاوکات ئەو گازە سرووشتییەی کە رووسیا لە ناوەڕاستی ساڵی رابردوودا بۆ ئەورووپا هەنارەدی کردووە تەنها لە رێگەی گرێبەستی درێژ مەودادا سنووردار کراوە و کۆتایی بە فرۆشتنی خێرا هێنراوە.
یەکێتی ئەورووپا و بەریتانیا کە دەیانەوێت قەرەبووی ئەو کەمبوونەوەیە بکەنەوە کە لە هەناردەکردنی گازی سرووشتی لە رێگەی هێڵی بۆریی رووسیاوە ئەنجامدراوە، ژمارەیەکی پێوانەیی گازی شل لە ئەمریکاوە هاوردە دەکەن.