هەواڵی کوردستان ئێستا

نرخی بەرمیلێک خاوی برێنت بە 95 دۆلار و 66 سەنت

نرخی بەرمیلێک خاوی برێنت بە 95 دۆلار و 66 سەنت
نرخی بەرمیلێک خاوی برێنت بە 95 دۆلار و 66 سەنت

2022-08-10 00:00:00 - سەرچاوە: سپێده‌


بەرزبوونەوەی یەدەگەکانی نەوتی خاو لە ئەمریکا بەشێوەیەکی چاوەڕوان نەکراو، کاریگەر بوو لەسەر دابەزینی نرخەکان و لە هەمان کاتدا ئاماژەیە بۆ دaابەزینی خواست لەسەر نەوت.

لە بازاڕەکانی جیهاندا، نرخی بەرمیلێک خاوی برێنت گەیشتە ٩٥ دۆلار و ٦٦ سەنت.

دوێنێ نرخی بەرمیلێک خاوی برێنت بۆ ٩٨ دۆلار و ٣٦ سەنت بەرز بووەوە و رۆژەکەی بە ٩٦ دۆلار و ٣١ سەنت تەواو کرد.

ئەمڕۆ لە کاتژمێر ٠٩:٠٧ەوە، نرخەکان بەڕێژەی سەدا ٠،٦٧ دابەزینیان بەخۆوەبینی و بەرمیلێک خاوی برێنت بە ٩٥ دۆلار و ٦٦ سەنت فرۆشرا.

لە هەمان کاتدا بەرمیلێک نەوتی رۆژئاوای تێکساس بە ٨٩ دۆلار و ٧٥ سەنت مامەڵەی پێوە کرا.

بەرزبوونەوەی یەدەگەکانی نەوتی خاو لە ئەمریکا بەشێوەیەکی چاوەڕوان نەکراو، کاریگەر بوو لەسەر دابەزینی نرخەکان و لە هەمان کاتدا ئاماژەیە بۆ دابەزینی خواست لەسەر نەوت.

بەپێی پەیمانگای نەوتی ئەمریکی، هەفتەی رابردوو یەدەگەکانی نەوتی خاو لە ئەمریکا نزیکەی ٢،٢ ملیۆن زیادی کردووە، ئەوە لە کاتێکدا چاوەڕوانییەکانی بەو ئاڕاستەیە بوو کە تەنها ٧٣ هەزار بەرمیل زیاد بکات.

بازاڕەکان تیشکیان خستووەتە سەر داتا فەرمییەکانی ستۆکی نەوت لە ئەمریکا کە ئەمڕۆ رادەگەیەندرێت.

دوێنێ کۆمپانیای ترانسنەفت کە هێڵی بۆڕی نەوتی رووسیا کار پێ دەکات بڵاوی کردەوە ناردنی نەوتی لە رێگەی ئۆکرایناوە بۆ ئەورووپا راگرتووە، بەوەیش نرخەکەی رووی لە دابەزین کرد.

باس لەوەیش دەکرێت رەنگە لەڕووی تەکنیکییەوە، خاوی برێنت لەنێوان ٩٦ دۆلار و دوو سەنت بۆ ٩٦ دۆلار و ٥٤ سەنت بەرھەڵستی بنوێنێت و نرخەکەی لەنێوان ٩٥ دۆلار و ٥٠ سەنت بۆ ٩٤ دۆلار و ٩٨ سەنت بمێنێتەوە.