هەواڵی کوردستان ئێستا

به‌له‌مێك به‌ 80 كۆچبه‌ره‌وه‌ ژێر ئاو ده‌كه‌وێت

به‌له‌مێك به‌ 80 كۆچبه‌ره‌وه‌ ژێر ئاو ده‌كه‌وێت
به‌له‌مێك به‌ 80 كۆچبه‌ره‌وه‌ ژێر ئاو ده‌كه‌وێت

2022-08-10 00:00:00 - سەرچاوە: سپێده‌


دیجیتال میدیای سپێده‌

دەسەڵاتدارانی یۆنان رایده‌گه‌یه‌نن، كه‌ بەلەمێک به‌ 80 كۆچبه‌ره‌وه‌ له‌ یۆنان لە نێوان دوورگەکانی کارپاتۆس و گریت ژێرئاوده‌کەێت كه‌ ده‌یان كۆچبه‌ری عێراقی، ئێرانی و ئەفغانییەوە تێدابوونه‌.

دیجیتال میدیای سپێده‌

ئه‌مڕۆ چوارشه‌ممه‌ دەسەڵاتدارانی یۆنان رایانگه‌یاند، ئۆپەراسیۆنێکی گەڕان و ڕزگارکردنیان لە ڕۆژهەڵاتی دورگەی کارپاتۆس دەستیپێکردوە، پاش ئەوەی به‌ره‌به‌یانی ئه‌مڕۆ بەلەمێک کە دەیان کۆچبەری هەڵگرتبو، ژێرئاو كه‌وتوه‌.

پاسەوانانی دورگەی کارپاتۆس رایگه‌یاند، 29 کەس له‌ ڕۆژهەڵاتی کارپاتۆس رزگاركراون كه‌ خه‌ڵكی وڵاتانی عێراق، ئەفغانستان و ئێرانن و به‌ ده‌سه‌ڵاتدارانیان وتوه‌ ژماره‌ی كۆچبه‌ره‌كان له‌سه‌ر یه‌خته‌كه‌ له‌نێوان 60 بۆ 80 كه‌سدا بون.

ئه‌و كه‌سانه‌ی كه‌ رزگاركراون ده‌ڵێن، به‌له‌مه‌كه‌یان له‌ ئه‌نتاڵیاوە لە کەناراوه‌كانی باشوری تورکیاوه‌ ده‌ستی به‌ گه‌شته‌كه‌ كردوه‌ و ئامانجیان بوه‌ بگه‌نه‌ وڵاتی ئیتاڵیا، به‌ڵام شه‌وی رابردوو ژێرئاو كه‌وتووه‌.