تیمی پارێزەرانی سزادراوانی بادینان پەیامێک بڵاودهكهنهوه
دیجیتال میدیای سپێده
تیمی پارێزەرانی داکۆکیکار لە ڕۆژنامەنوس و چالاکوانانی سزادراوی بادينان لهپهیامێكدا بڵاویانكردووه و رایدهگهیهنن،" ناکرێ و سەرپێچی یاسایە کە بەڕێوەبەرایەتی چاکسازی گەورانی هەولێر لەدەست ئەفسەری سەربازی بێت ."
دهقی راگهیهنراوهكه:
پەیامێک لە تیمی پارێزەرانی سزادراوانی بادینان بۆ هەردوو بەڕێزان وەزیری کار و کاروباری کۆمەڵایەتی و وەزیری ناوەخۆی حکومەتی هەرێمی کوردستان :
سڵاووریز..
بەپێی یاسا دەبێ ئیدارەی چاکسازی لە دەست فەرمانبەری مەدەنی بێت نەک ئەفسەری سەربازی هەروەک لە هەمو چاکسازییەکانی گەوران و ئافرەتان و منداڵان لەسەرتاسەری هەرێمی کوردستان گشت بەڕێوەبەرەکان فەرمانبەری مەدەنیین و سەر بە وەزارەتی کار و کاوباری کۆمەڵایەتین ، ناکرێ و سەرپێچی یاسایە کە بەڕێوەبەرایەتی چاکسازی گەورانی هەولێر لەدەست ئەفسەری سەربازی بێت بۆیە داواکارین لە هەردوو بەڕێزتان کە ئەم بەڕێوەبەرایەتیە بگەڕێندرێتەوە بۆ وەزارەتی کار و کاروباری کۆمەڵایەتی و تاکو لەژێر یاسا و ڕێنماییەکانی بەرکاری وەزارەتی کار و کاروباری کۆمەڵایەتی ئیش و کارەکانی سزادراوان و پێشکەش کردنی خزمەتگوزاری و مامەڵەکردن لەگەڵ سزادراوان و کەس و کاریان و پارێزەرانیان بە ڕێڕەوی یاسایی خۆی دابڕوات . لەگەڵ ڕێزدا
تیمی پارێزەرانی داکۆکیکار لە ڕۆژنامەنوس و چالاکوانانی سزادراوی بادينان
١١/٨/٢٠٢٢