هەواڵی کوردستان ئێستا

لیژنەی پلان و پڕۆژەکان ئەنجومەنی پارێزگای سلێمانی

لیژنەی پلان و پڕۆژەکان ئەنجومەنی پارێزگای سلێمانی
لیژنەی پلان و پڕۆژەکان ئەنجومەنی پارێزگای سلێمانی

2022-08-11 00:00:00 - سەرچاوە: سپێده‌


دیجیتال میدیای سپێده‌

ئه‌ندامی ئەنجومەنی پارێزگای سلێمانی یەکلابوونەوەى سکاڵایەکى لەبەرژەوەندى دانیشتووانى پڕۆژەیەکى نیشتەجێ بوون لە سلێمانى راگەیاند.

خه‌دیجه‌ عبد الجبار ئه‌ندامی لیژنەی پلان و پڕۆژەکان ئەنجومەنی پارێزگای سلێمانی له‌ بڵاوكراوه‌یه‌كدا رایگەیاند، دوای دوو ساڵ چاوەڕوانی دادگای کارگێڕی سکاڵاکەی لەبەرژەوەندی هاوڵاتیانی (پڕۆژەی نیشتەجێی شاری ئەوین) یەکلاکردەوە و بڕیاری کۆتایی لەسەردا.

وتیشی،"ئێستا پێویستە کۆمپانیا پابەند بێت بەو ڕێگا چارەسەرەی کەلیژنەکەمان و لایەنە پەیوەندیدارەکان داوایان کردووە و پڕۆژەکە وەک گەڕەکێکی شاری سلێمانی سەیربکرێت و نابێت هیچ بڕەپارەیەک بەناوی خزمەتگوزاری لەدانیشتوانەکەی وەربگیرێت و ئەوەشی وەرگیراوە بۆیان بگەڕێنێتەوە".

دەقى راگەیەنراوەکە:

لەدادگای کارگێڕی سکاڵایەکمان لەبەرژەوەندی هاوڵاتیانی ( پڕۆژەی نیشتەجێی شاری ئەوین ) یەکلاکردەوە :

دوای ئەوەی لە (لیژنەی پلان و پڕۆژەکان) سەردانی پڕۆژەی ناوبراومان کرد و بەناهەق پارەی خۆڵ و خاشاک لەدانیشتوانەکەی وەردەگیرا و بەبێ مۆڵەت سکوریتیان بۆپڕۆژەکەیان دانابوو لەگەڵ هەبونی چەندین کەم و کوڕی تر، دواتر لەڕێگەی لیژنەکەمان ولایەنە پەیوەندیدارەکانەوە هەوڵی چارەسەرکردنیانماندا،بەڵام خاوەنی پڕۆژەکە لەجیاتی ئەوەی پابەندی بڕیارەکانی ئێمە بێت بەپێچەوانەوە لەدادگا سکاڵای لەسەر ئەنجومەنی پارێزگای سلێمانی و ( سەرۆکی ئەنجومەنی پارێزگا) تۆمارکرد و ڕەخنەی لەبڕیارەکانمان گرت لەپێناوئەوەی کێشەی ناوپڕۆژەکە چارەسەر نەکات.

دوای دوو ساڵ چاوەڕوانی دادگای کارگێڕی سکاڵاکەی لەبەرژەوەندی هاوڵاتیانی ( پڕۆژەی نیشتەجێی شاری ئەوین ) یەکلاکردەوە و بڕیاری کۆتایی لەسەردا .

ئێستا پێویستە کۆمپانیا پابەند بێت بەو ڕێگا چارەسەرەی کەلیژنەکەمان و لایەنە پەیوەندیدارەکان داوایان کردووە و پڕۆژەکە وەک گەڕەکێکی شاری سلێمانی سەیربکرێت و نابێت هیچ بڕەپارەیەک بەناوی خزمەتگوزاری لەدانیشتوانەکەی وەربگیرێت و ئەوەشی وەرگیراوە بۆیان بگەڕێنێتەوە ..

سوپاس بۆ سەرۆکی ئەنجومەنی پارێزگای سلێمانی کەلەم کێشەیەی پڕۆژەی شاری ئەوین کارئاسانی و هاوکاری لیژنەکەمانی کردووە و بەشداری لەچارەسەری کێشەکانی ناوپڕۆژەکە کردووە لەگەڵ لیژنەکەمان .

دەستخۆشی زۆرمان هەیە بۆ برای بەڕێزمان ( مامۆستا ڕەسوڵ ) سەرۆکی لیژنەی یاسایی لەئەنجومەنی پارێزگای سلێمانی کەلەم کەیسەدا نوێنەری یاسایی ئەنجومەن بوو لەدادگای کارگێڕی و توانی دڵسۆزانە و شارەزایانە کەیسەکە یەکلابی بکاتەوە.
لیژنەی پلان و پڕۆژەکان
ئەنجومەنی پارێزگای سلێمانی
۱۱ / ۸ / ۲۰۲۲