هەواڵی کوردستان ئێستا

په‌یامێك له‌ گوهدار زێباری: به‌پێی یاسایی ماوه‌ی هه‌موومان ته‌واو بووه‌ و ئه‌بوایه‌ له‌ مانگی 4ـی ئه‌و ساڵه‌وه‌ ئازاكرابوینایه‌

2022-08-11 00:00:00 - سەرچاوە: سپێده‌

دیجیتال میدیای سپێده‌

گوهدار زێباری له‌ په‌یامێكدا رایده‌گه‌یه‌نێت، كه‌ ماوه‌ی زیندانی هه‌موویان به‌پێی یاسایی ته‌واو بووه‌ و ئه‌بوایه‌ له‌ مانگی 4ـی ئه‌م ساله‌وه‌ ئازدبكرابوونایه‌.

گوهدار زێباری یه‌ک له‌ زیندانییانی بادینان له‌ پەیامێکدا راده‌گەیه‌نێت،" که‌ ماوه‌ی یاسایی زیندانكردنی هەموو زیندانییانی بادینان تەواو بووه‌، و پێویستبوو له‌ مانگی 4 ئه‌م ساڵه‌وه‌ ئازادکرابوونایه‌، به‌ڵام تا ئێستا ئازادنه‌کراون."

گوهدار زێباری وتیشی ،" ئەو 10 زیندانیە، پێنچیان دانیشتووی شێلادزێنە که‌ ماوه‌ی یاسایی خۆیان تەواو كردووه‌ ئه‌بوایه‌ له‌ 22/6 ئەوساڵه‌ ئازادکرابونایه‌، ھەر پێنچ زیندانیانی تر (گوھدار، شڤان، ئەیاز، ھاریوان)".

ده‌شلێت،" شەش سال بوو حوکمه‌كانیان به‌ بریارێكی تایبەت له‌لایه‌ن سەرۆکی ھەرێم كه‌مكراوه‌ته‌وه‌ بۆ شێروان 50% و بۆ ھەر چواره‌كه‌ی تر60%، ئەگەر به‌پێی یاسا بێت، به‌ ئازادکردنی مەرجدار (افراج شرطي) ئه‌بوایه‌ له‌ مانگی 4 ئازادکرابوونایه‌".