چوارچێوەی هەماهەنگی محەمەد شیاع سودانی كاندیدی سەرۆك وەزیران دەگۆڕێت
دیجیتاڵ میدیای سپێده
په‌رله‌مانتارێكی هاوپه‌یمانی فه‌تح ئاشكرای كرد كه چوارچێوه‌ی هه‌ماهه‌نگی گفتوگۆ له‌باره‌ی گۆڕینی محه‌مه‌د شیاع سودانی كاندیدی سه‌رۆك وه‌زیرانه‌وه ده‌كات.
موعین كازمی ئه‌ندامی په‌رله‌مانی عێراق له فراكسیۆنی هاوپه‌یمانی فه‌تح به میدیا عێراقییه‌كانی راگه‌یاند، چوارچێوه‌ی هه‌ماهه‌نگی ده‌ستی به‌گفتوگۆكان كردووه به ئامانجی گۆڕینى محه‌مه‌د شیاع سودانی كاندیدی سه‌رۆك وه‌زیران، ئه‌وه‌ش بۆ كه‌مكردنه‌وه‌ى فشاره‌كانى سه‌در و چۆڵكردنى په‌رله‌مان له لایه‌ن خۆپیشانده‌رانى لایه‌نگرانى سه‌در ئه‌وه‌ش له‌پێناو ئه‌وه‌ی پێكهێنانی حكومه‌ت په‌كی نه‌كه‌وێت و په‌له‌ى لێبكرێت.
په‌رله‌مانتاره‌كه‌ی هاوپه‌یمانی فه‌تح جهختیكردهوهتهوه كه پێكهێنانی حكومه‌ت گرنگترین شته به‌لای چوارچێوه‌ی ههماههنگییهوهو كه‌مكردنه‌وه‌ی ناڕهحاتییهكانی گه‌لی عێراقه‌كه به‌ده‌ست گرفته‌كانه‌وه ده‌ناڵێنێت.
موعین كازمی ئاماژه‌ی بهوهشكردوه كه چوارچێوه‌ی هه‌ماهه‌نگی پێداگری ناكات له‌سه‌ر كاندید كردنی هیچ كه‌سێك بۆ پۆستی سه‌رۆك وه‌زیرانی و كه‌سیش هێڵی سور نییه و ده‌كرێت گفتوگۆ له‌سه‌ر كاندیكردنی كه‌سانی دیكه‌ش بكرێت كه هه‌موان پێی رازی بن.
هه‌روه‌ها ئه‌و په‌رله‌مانتاره‌ی هاوپه‌یمانی فه‌تح ئه‌وه‌شی خسته‌ڕوو كه هه‌ڵوه‌شاندنه‌وه‌ی په‌رله‌مان و ئه‌نجامدانی هه‌ڵبژاردنی پێشوه‌خته‌ی په‌رله‌مان پێویستی به كۆده‌نگی هه‌موو لایه‌نه‌كان هه‌یه.