ئه‌مینداری گشتی یه‌كگرتوو: كەسایەتی كۆچكردوو مامۆستا عەلی صالح میران لە زۆر بواردا جێ پەنجەی دیاربووە و جێی شانازییە بۆ هەمومان
دیجیتال میدیای سپێده
به ئامادەبوونی به‌رێز مامۆستا صلاح ا‌لدین محمد بەهائەدین، ئەمینداری گشتی یەكگرتووی ئیسلامی كوردستان، ئێواره‌ی ئه‌مڕۆ پێنج شه‌ممه به‌رواری 11/8/2022 یادی دوو ساڵەی كۆچی دوایی مامۆستا عەلی ساڵح میران نووسەرو رۆشنبیر و كەسایەتی كۆمەڵایەتی لە مەڵبەندی هەولێری یەكگرتووی ئیسلامی كوردستان بەڕێوەچوو.
لە وتەیەكیدا ئەمینداری گشتی یەكگرتووی ئیسلامی كوردستان لەبارەی كەسایەتی مامۆستا عەلی ساڵح میران گوتی: كەسایەتی مامۆستا عەلی كە لە زۆر بواردا جێ پەنجەی دیاربووە، جێی شانازییە بۆ هەمومان كە كەسایەتییەكی وا لەناوماندا هەڵكەوتووە، مامۆستا عه‌لی له‌ناومان نه‌ماوه به جه‌سته به‌ڵام به‌دڵ و به‌یادگاری و به‌رهه‌مه‌كانی هه‌ر له‌ناومان ئه‌مێنێ و نه‌وه‌كانمان سود له‌به‌رهه‌م و نوسینه‌كانی ده‌بینن.
له كۆتایی مه‌راسیمه‌كه‌دا سێ لە بەرهەمەكانی مامۆستای كۆچكردوو چاپكرابوون و بەسەر ئامادەبوان دابەشكرا.