هەواڵی کوردستان ئێستا

چوارچێوەی هەماهەنگی لەژێر فشاری سەدردا بڕیارێكی نوێ دەدات

چوارچێوەی هەماهەنگی لەژێر فشاری سەدردا بڕیارێكی نوێ دەدات
چوارچێوەی هەماهەنگی لەژێر فشاری سەدردا بڕیارێكی نوێ دەدات

2022-08-12 00:00:00 - سەرچاوە: سپێده‌


دیجیتال میدیای سپێده‌

پەرلەمانتارێكی هاوپەیمانی فەتح ئاشكرای كرد كە چوارچێوەی هەماهەنگی گفتوگۆ لەبارەی گۆڕینی محەمەد شیاع سودانی كاندیدی سەرۆك وەزیرانەوە دەكات.

موعین كازمی ئەندامی پەرلەمانی عێراق لە فراكسیۆنی هاوپەیمانی فەتح بە میدیا عێراقییەكانی راگەیاند، چوارچێوەی هەماهەنگی دەستی بەگفتوگۆكان كردووە بە ئامانجی دەستنیشانكردنی گۆڕینی(محەمەد شیاع سودانی) كاندیدی سەرۆك وەزیران ئەوەش لەپێناو ئەوەی پێكهێنانی حكومەت پەكی نەكەوێت.

پەرلەمانتارەكەی هاوپەیمانی فەتح جەختیكردەوەتەوە كە پێكهێنانی حكومەت گرنگترین شتە بەلای چوارچێوەی هەماهەنگییەوەو كەمكردنەوەی ناڕەحاتییەكانی گەلی عێراق كە بەدەست گرفتەكانەوە دەناڵێنێت.

موعین كازمی ئاماژەی بەوەشكردوە كە چوارچێوەی هەماهەنگی پێداگری ناكات لەسەر كاندید كردنی هیچ كەسێك بۆ پۆستی سەرۆك وەزیرانی و كەسیش هێڵی سور نییە و دەكرێت گفتوگۆ لەسەر كاندیكردنی كەسانی دیكەش بكرێت كە هەموان پێی رازی بن.

ئەو پەرلەمانتارەی هاوپەیمانی فەتح ئەوەشی خستەڕوو كە هەڵوەشاندنەوەی پەرلەمان و ئەنجامدانی هەڵبژاردنی پێشوەختەی پەرلەمان پێویستی بە كۆدەنگی هەموو لایەنەكان هەیە.
هاوكات ئەوەشی روونكردوەتەوە كە هەڵبژاردنی پێشوەختە پێویستی بە پلان و بەرنامەیەك هەیە گرەنتی سەركەوتنەكەی بكات.

جگە لەوەی هەندێك لەلایەنەكان داوای هەمواركردنی چەند بڕگەیەكی یاسای هەڵبژاردن دەكەن و داوای دەستنیشانكردنی كاتی ئەنجامدانی هەڵبژاردنەكان دەكەن، هەموو ئەمانەش پێویستی بەكات و كۆبوونەوەی لایەنەكان و گفتوگۆكردن هەیە.