هەواڵی کوردستان ئێستا

لە ئۆپەراسیۆنێكی سوپای نێجیریادا ٢٩ چه‌كداری بۆکۆ حەرام كوژران

لە ئۆپەراسیۆنێكی سوپای نێجیریادا ٢٩ چه‌كداری بۆکۆ حەرام كوژران
لە ئۆپەراسیۆنێكی سوپای نێجیریادا ٢٩ چه‌كداری بۆکۆ حەرام كوژران

2022-08-12 00:00:00 - سەرچاوە: سپێده‌


دیجیتال میدیای سپێده‌

لە زنجیرە ئۆپەراسیۆنێکدا لە باکووری رۆژهەڵاتی نێجیریا، ٢٩ چه‌كدارانی بۆکۆ حەرام لە چالاکی خران.

جێگری گوتەبێژی وەزارەتی بەرگریی نێجیریا، بێرنارد ئۆنیەوکۆ ئاشکرا کرد کە لە ئۆپەراسیۆنەکاندا ٢٩ چه‌كدارانی بۆکۆ حەرام کوژراون و ٥٢ ئەندامی دیکەی رێکخراوەکە دەستگیرکراون.

جێگری گوتەبێژی وەزارەتی بەرگریی نێجیریا باسی لەوەشکرد کە لە میانی ئۆپەراسیۆنەکاندا ٥٥ کەسیش ئازادکراون کە لەلایەن بۆکۆ حەرامەوە بە بارمتە گیرابوون، هەروەها نۆ ماتۆڕ، ١٢ پارچە چەک، پێنج تەلەفۆن و ژمارەیەکی زۆر فیشەک، دەستیان بەسەردا گیراوە.

ئۆنیەوکۆ باسی لەوەشکرد کە لە کاتی ئۆپەراسیۆنەکاندا هەزار و ٧٥٥ ئەندامی رێکخراوی بۆکۆ حەرام لەگەڵ خێزانەکانیان خۆیان رادەستی سوپا کردووەتەوە.