هەواڵی کوردستان ئێستا

"رێژكردنه‌وه‌ی قه‌ده‌غه‌ی گه‌شته ‌ئاسمانییه‌كان ته‌نا بۆ هاتوچۆیه‌ و هاورده‌كردنی كه‌لوپه‌لی بازرگانی به‌رده‌وام ده‌بێت"

"رێژكردنه‌وه‌ی قه‌ده‌غه‌ی گه‌شته ‌ئاسمانییه‌كان ته‌نا بۆ هاتوچۆیه‌ و هاورده‌كردنی كه‌لوپه‌لی بازرگانی به‌رده‌وام ده‌بێت"

2020-03-24 00:00:00 - سەرچاوە: kdp


هه‌ولێر-KDP.info- بەڕێوەبه‌ری گشتیی وه‌زاره‌تی گواستنه‌وه‌ی حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان گوتی، واده‌ی قه‌ده‌غه‌كردنی گه‌شتی ئاسمانی درێژ كرایه‌وه‌، به‌ڵام ته‌نها بۆ هاتوچۆیه‌ و بۆ كاری بازرگانی به‌رده‌وام ده‌بێت.

سه‌ڵاح جه‌وهه‌ر، به‌ڕێوەبه‌ری گشتیی وه‌زاره‌تی گواستنه‌وه‌ی حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان، بۆ ماڵپه‌ڕی فه‌رمیی پارتی دیموكراتی كوردستان گوتی: "جارێكی دیكه‌ قه‌ده‌غه‌ی گه‌شته‌ ئاسمانییه‌كان درێژ كرایه‌وه‌ و ڕێگه‌ به‌ هیچ كه‌شتێكی ئاسمانی نادرێت بۆ هاتوچۆ بێت، ته‌نها بۆ كاری بازرگانی گه‌شته‌كان به‌رده‌وام ده‌بن."

سه‌لاح جه‌وهه‌ر گوتیشی: "گه‌شته‌كانی هاورده‌كردنی كه‌لوپه‌لی بازرگانی به‌رده‌وامن و هاوردەکردنی كه‌لوپه‌ل بۆ هه‌رێمی كوردستان له‌ژێر چاودێریی توندی پزیشكیدا به‌رده‌وامە و به‌رده‌وامیش ده‌بێت و كاری بازرگانی به‌ هیچ شێوه‌یه‌ك ناوه‌ستێت، به‌ڵام خه‌ڵكانێك هه‌ن‌ پابه‌ندی ڕێنماییه‌كان نابن، بۆیه‌ گه‌شته‌كانی هاتوچۆ ڕاگیراون."

بڵند ئیبراهیم