هەواڵی کوردستان ئێستا

رێکخراوی تەندروستیی جیهانی ناوێکی دیکەی لە جۆرەکانی ئاوڵەی مەیموون نا

رێکخراوی تەندروستیی جیهانی ناوێکی دیکەی لە جۆرەکانی ئاوڵەی مەیموون نا
رێکخراوی تەندروستیی جیهانی ناوێکی دیکەی لە جۆرەکانی ئاوڵەی مەیموون نا

2022-08-13 00:00:00 - سەرچاوە: سپێده‌


دیجیتال میدیای سپێده‌

رێکخراوی تەندروستیی جیهانی بڕیاری دا ناوی ئاوڵەی مەیموون بگۆڕێت. لەو میانەدا ناوی جۆری کۆنگۆی لە ئاوڵەی مەیموون لە رۆژئاوای ئەفریقا بۆ جۆری دووەمی ئاوڵەی مەیموون گۆڕدرا.

رێکخراوەکە لە راگەیەندراوێکدا ناوی جۆرەکانی ئاوڵەی مەیموون کە لە ١٩٥٨ەوە بەکار دەهێندرێت بەپێی ناوچەکان گۆڕی و ئاماژە بەوە دراوە کە پسپۆڕانی رێکخراوەکە هاوڕان لەوەی ناوی وڵاتێک نەدرێت بە حاڵەتەکانی تووشبوون بە ڤایرۆس کە لەسەرتاسەری جیهاندا بڵاو دەبێتەوە.

لە راگەیەندراوەکەدا تیشک خراوەتە سەر ئەوەی کە پرۆسەی گۆڕینی ناوی جۆرەکانی ڤایرۆسی ئاوڵەی مەیموون دەستی پێ کردووە و لەو میانەدا پێشنیازەکان بۆ ناوی نوێی جۆرەکانی ڤایرۆسەکە دەکرێت پێشکەشی ماڵپەری فەرمیی پۆلینبەندی خێزانییەتی نێودەوڵەتیی سەر بە رێکخراوەکە icd.who.int/dev11 بکرێن.

رێکخراوی تەندروستیی جیهانی سەرنجیشی خستووەتە سەر ئەوەی پێویستە لە مەودوا کە ناو لە ڤایرۆسێک دەندرێت رەچاوی هەستیارییەکان بکرێت و ناوی نەتەوەیی، ناوچەیی، نیشتمانی، کۆمەڵایەتی و کولتوورییان لێ نەندرێت.

بەپێی داتاکانی رێکخراوەکە تاکو ئێستا ٢٧ هەزار و ٨١٤ کەس لە ٨٩ وڵات تووشی ئاوڵەی مەیموون بوون و ١١ تووشبووش گیانیان لەدەست داوە.