لە ئوردن دەست بەسەر یەک ملیۆن حەبی هۆشبەردا گیرا
دیجیتاڵ میدیای سپێده
لە ئوردن دەست بەسەر یەک ملیۆن حەبی هۆشبەر لە جۆری کاپتاگۆندا گیراوە کە بڕیار وابووە بە قاچاخ لە وڵاتەکە ببرێتە دەرەوە.
لەو راگەیەندراوەی کە لە بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی ئاسایشی ئوردنەوە بڵاوکراوەتەوە، ئاماژە بەوە کراوە کە تیمەکانی فەرمانگەی بەرەنگاربوونەوەی ماددە هۆشبەرەکان ئۆپەراسیۆنێکیان لە دژی گرووپێک ئەنجامداوە کە بەنیازبوون ماددەی هۆشبەر بە قاچاخ ببەنە دەرەوەی وڵات.
لە راگەیەندراوەکەدا ئاماژە بەوە کراوە کە هێزە ئەمنییەکان لە شاری کەرەک باشووری ئوردن لەو کاتەی کە دوو بارهەڵگریان پشکنییووە، دەستیان گرتووە بەسەر یەک ملیۆن حەبی کاپتاگۆن کە لەناو کیسی تایبەتدا شاردرابووەوە.
له راگهیهندراوهكهدا ئەوەش ئاشکرا کراوە كه چوار كهس کە پهیوهندییان بهو رووداوهوه هەبووە دهستگیركراون، هیچ زانیارییهك نهدراوه كه ئهو حهبه هۆشبهرانە بڕیار بووە به قاچاخ ببرێتە كامە وڵاتهوه.
ئوردن لە ئێستادا بەتایبەتی لە ئەنجامی خراپبوونی دۆخی ئەمنی سنوورەکانی لەگەڵ وڵاتانی سووریا و عێراقی دراوسێی، بووەتە گۆڕەپانێکی لەبار بۆ کاری قاچاخچێتی.
سوپای ئوردن بڵاوی كردەوە، لە ساڵی ٢٠٢١دا رێگری لە ٣٦١ هەوڵی قاچاخچێتیکردن كراوە و زیاتر لە ١٥ ملیۆن حەبی هۆشبەر دەستی بەسەردا گیراوە.