هەواڵی کوردستان ئێستا

نه‌ته‌وه‌ یه‌كگرتوه‌كان: له‌مساڵدا هه‌زارو 200 كۆچبه‌ر له‌ ئاودا خنكاون یان بێسه‌روشوێنبوون

نه‌ته‌وه‌ یه‌كگرتوه‌كان: له‌مساڵدا هه‌زارو 200 كۆچبه‌ر له‌ ئاودا خنكاون یان بێسه‌روشوێنبوون
نه‌ته‌وه‌ یه‌كگرتوه‌كان: له‌مساڵدا هه‌زارو 200 كۆچبه‌ر له‌ ئاودا خنكاون یان بێسه‌روشوێنبوون

2022-08-13 00:00:00 - سەرچاوە: سپێده‌


دیجیتال میدیای سپێده‌

كۆمسیۆنی باڵای نه‌ته‌وه‌ یه‌كگرتوه‌كان بۆ كاروباری په‌نابه‌ران ئاشكراى كردوه‌: له‌ شه‌ش مانگی یه‌كه‌می ئه‌مساڵدا هه‌زارو 200 كۆچبه‌ر كه‌ ویستویانه‌ كۆچ به‌ره‌و وڵاتێكی دیكه‌ بكه‌ن، له‌ ئاودا خنكاون یان بێسه‌روشوێن بون.

كۆمسیۆنی باڵای نه‌ته‌وه‌ یه‌كگرتوه‌كان بۆ كاروباری په‌نابه‌ران له‌ راگه‌یه‌نراوێكدا ئه‌وه‌ى خستۆته‌ڕوو، له‌ دوایین رووداوی خنكاون و بێسه‌روشوێنبوونی كۆچبه‌راندا، رۆژی 10ی ئاب یه‌ختێك به‌ 93 كۆچبه‌ره‌وه‌ له‌ ڕۆژهه‌ڵاتی دورگه‌ی كارپاتۆس ژێرئاو كه‌وتوه‌، تائێستاش ته‌نها 29 كه‌س له‌ سه‌رنشینانی ئه‌و یه‌خته‌ له‌لایه‌ن هێزی ده‌ریاوانی یۆنانه‌وه‌ ڕزگاركراون، كه‌ سه‌رجه‌میان له‌ ره‌گه‌زی نێرن، تا ئێستاش 64 سه‌رنشین بێسه‌رو شوێنن و گه‌ڕان و پشكنین بۆ دۆزینه‌وه‌ی ئه‌و كه‌سانه‌ به‌رده‌وامه‌.

پێشتریش به‌رپرسانی نه‌ته‌وه‌یه‌گرتوه‌كان باسیان له‌وه‌كردبو، به‌پێی ئاماره‌كان له‌ 2021دا، زیاتر له‌ سێ هه‌زار كه‌س له‌پێناو گه‌یشتن به‌ ئه‌وروپا مردون، كه‌ زیاتر له‌ هه‌زارو 924 كه‌سیان له‌ رێگه‌ی رۆژهه‌ڵات و ناوه‌ڕاستی ده‌ریای سپییه‌وه‌ مردون و به‌شێكیشیان بێسه‌روشوێن بون، هه‌زار و 153 كه‌سیش له‌ ئه‌فریقاوه‌ و له‌ پێناو گه‌یشتن به‌ خاكی وڵاتانی ئه‌وروپا مردون.

هه‌ر به‌گوێره‌ى دواین ئامارى كۆمسیۆنى باڵاى نه‌ته‌وه‌ یه‌كگرتوه‌كان، ته‌نیا له‌ شه‌ش مانگی یه‌كه‌می ئه‌مساڵیشدا هه‌زارو 200 كۆچبه‌ر كه‌ ویستویانه‌ كۆچ به‌ره‌و وڵاتێكی دیكه‌ بكه‌ن، له‌ ئاودا خنكاون یان بێسه‌روشوێن بوون.