هەواڵی کوردستان ئێستا

گۆڕان و پارتی لەسەر 20 پۆست و فراكسیۆنی هاوبەش ڕێككەوتن

گۆڕان و پارتی لەسەر 20 پۆست و فراكسیۆنی هاوبەش ڕێككەوتن
گۆڕان و پارتی لەسەر 20 پۆست و فراكسیۆنی هاوبەش ڕێككەوتن

2019-12-18 00:00:00 - سەرچاوە: pukmedia

لە كۆبوونەوەی دوێنێ سێشەممەیدا لەگەڵ پارتی دیموكراتی كوردستان، بزووتنەوەی گۆڕان داوای ئەو 20 پۆستەی كردووە كە پێشتر پارتی بەڵێنی پێ داوە و ڕێكیش کەوتوون لەسەر درووستكردنی فراكسیۆنی هاوبەشی كورد لە بەغدا بە مەرجێك سەرۆكایەتییەكەی خولی بێت. جەمال محەمەد، سكرتێری جڤاتی گشتی و ئەندامی خانەی ڕاپەڕاندنی گۆڕان بۆ ״ئاژانس״ وتی: ״گلەیی ئەوەمان لە پارتی كرد، كە جێبەجێكردنی ڕێکكەوتنی نێوانمان بە خاوی دەڕوات، داوامان كرد پرسی چاكسازی سەرجەم سێكتەرەكان بگرێتەوە و لە كەمترین ماوەدا دەستبەكاربوون بۆ سەرجەم پلە باڵاكانی بریكاری وەزیر و ڕاوێژكار و بەڕێوەبەرە گشتییەكان بكرێت، ئەوانیش هۆكارەكانیان بۆ كێشەی تەكنیكی گەڕاندەوە و ئامادەیی خۆیان بۆ جێبەجێكردنی تەواوی ڕێکكەوتنەكە دەربڕی.״ پێشتر ئەمیری حاجی كەمال، ئەندامی جڤاتی نیشتیمانیی بزووتنەوەی گۆڕان ئەوەی بە ״ئاژانس״ وت كە، 20 پۆستی خوار وەزارەت لە حكومەتی نوێی هەرێم وەردەگرن بە پێی ڕێككەوتنیان لەگەڵ پارتی. وتیشی: ״بڕیارمان دا لیستی كوردستانی لە پەرلەمانی عێراق درووست بكرێت و بە شێوەی خولی سەرۆكایەتیی بكرێت و سەرجەم حزب و لایەنەكانیش لە دەسەڵات و حكومەتی عێراق پشكی خۆیان هەبێت، بۆ یەكلاییكردنەوەی ئەمەش لە داهاتوویەكی نزیكدا سەرۆكایەتیی هەرێم كۆ دەبێته‌وه‌ و بڕیاری لەسەر ده‌دات.״