کەشتییەکانی چین سنوورە ئاوییەکانی ژاپۆنیان لە دەریای چینی رۆژهەڵات بهزاند
دیجیتال میدیای سپێده
کەشتییەکانی ئاسایشی کەناراوەکانی چین چوونە سنوورە ئاوییەکانی ژاپۆن لە دەورووبەری دوورگە كێشهلهسهرهكانی سەنکاکو له دەریای چینی رۆژهەڵات.
فەرماندەیی ئاسایشی کەناراوەکانی ناوچەی 11 لە قەزای ناها لە ویلایەتی ئۆکیناوای ژاپۆن بڵاویکردەوە، دوو کەشتی ئاسایشی کەناراوەکانی چین سنوورە ئاوییە نیشتمانییەکانی ژاپۆنیان بەزاندووە.
کەشتییەکانی چین کە بە نزیک دوورگەی ئوۆتسوری تێپەڕیون، کە ناوچەیەکی کێشەلەسەرە و دەکەوێتە سنوورە ئاوییەکانی ژاپۆن، لە کەشتی ماسیگرانی ژاپۆن نزیک بوونەتەوە.
ئاماژە بەوەیش دراوە کە دوای ئهوهی لەلایەن کەشتییەکانی ئاسایشی کەناراوەکانی ژاپۆنهوه هۆشدارییان دراوهتێ بۆ ئەوەی ناوچەکە جێبهێڵن، کەشتییەکان لە ناوچەکە دوور کەوتوونەتەوە.
میدیی فهرمی ژاپۆن بڵاوی کردەوە، کەشتیەکانی چین ئەمساڵ 17 جار سنوورە ئاوییەکانی ژاپۆنیان بهزاندووه.
دوورگە کێشەلەسەرەکان لە دەریای چینی رۆژهەڵات کە ژاپۆن بە "سەنکاکو" و چینیش بە "دیائۆیو" ناویان دەبات، لە پێنج زنجیرە دوورگە و سێ بەردەڵان پێک هاتوون.
لە کاتێکدا هیچ کەس لەو زنجیرە دوورگانەدا ناژی، لەمێژە کێشە لەسەر سهروهرییان لەنێوان ئەو دوو وڵاتەدا دروست بووە.