لە ئاکامی ئاگرکەوتنەوە لە کڵێسایەکی نزیك قاهیرە 41 کەس گیانیان لەدەستدا
دیجیتال میدیای سپێده
لە ئاکامی ئاگرکەوتنەوە لە کڵێسای قیبتی رۆژئاوای قاهیرە پایتەختی میسر، ٤١ کەس گیانیان لەدەستدا.
کڵێسای قیبتی لە میسر لە راگەیەندراوێکدا وێڕای ئاماژهدان بهوهی ئاگر لە کڵێسای رۆژئاوای قاهیرە کەوتووەتەوە، نووسیوویەتی: "لە ئاکامی ئاگرکەوتنەوەکەدا ٤١ کەس گیانیان لەدەست داوە و ١٤ کەسی دیکەیش بریندار بوون".
ئاژانسی هەواڵی رۆژههڵاتی ناوهڕاست كه سهربه حكوومهتی میسره، بڵاویکردەوە، بەپێی زانیارییە بەرایییەکان لە ئاکامی ئاگركهوتنهوه لە کڵێسایەکی ناوچەی گیزا ٥٥ کەس بریندار بوون و گیانیان لەدەست داوە.
تیمەکانی ئاگرکوژێنەوە لە هەوڵەکانیان بەردەوامن بۆ دامرکاندنەوەی ئاگرەکە.
گوتەبێژی وەزارەتی تەندروستیی میسر، حوسام عەبدولغەفور ئاشكرایكردووه، ٣٠ ئۆتۆمبێلی فریاکەوتن رەوانەی ناوچەکە کراون. ههروهها رایگهیاندووه: "٥٥ کەس گەیەندراونەتە نەخۆشخانەکانی دەورووبەر و هەوڵدەدەین ژمارەی قوربانییەکان بزانین".
لای خۆیهوه لە راگەیەندراوێکدا سەرکۆماری میسر، عەبدولفەتاح سیسی ئاماژەی بەوە داوە کە لە نزیکەوە چاودێری پێشهاتەکانی پهیوهست بە رووداوەکە دەکات و رێنمایی پێویستیشی داوەته تەواوی دامودەزگا پەیوەندیدارەکان بۆ لێکۆڵینەوە لە رووداوەکە و بەهاناوەچوونی برینداربووان.