هەواڵی کوردستان ئێستا

به‌ ڤیدیۆ.. له‌ هیندستان بەهۆی ڤێستیڤاڵی شەڕەبرد سەدان كەس برینداربوون

به‌ ڤیدیۆ.. له‌ هیندستان بەهۆی ڤێستیڤاڵی شەڕەبرد سەدان كەس برینداربوون
به‌ ڤیدیۆ.. له‌ هیندستان بەهۆی ڤێستیڤاڵی شەڕەبرد سەدان كەس برینداربوون

2022-08-14 00:00:00 - سەرچاوە: سپێده‌


ئه‌مڕۆ له‌ هیندستان ڤیستیڤاڵى شه‌ڕه‌به‌رد به‌ڕێوه‌چوو كه‌ به‌هۆیه‌وه‌ سه‌دان كه‌س برینداربوون و گه‌یه‌ندراون به‌ نه‌خۆشخانه‌كانى هیندستان.

به‌رپرسانی چه‌ند هه‌رێمێكی هیندستان به‌ ئاژانسى روبتڵیان راگه‌یاندووه‌ به‌هۆی به‌ڕێوه‌چونی ڤێستیڤاڵی دێڤه‌دورا كه‌ پێكهاتوه‌ له‌ هه‌ڵدانی به‌رد و شه‌ڕه‌ به‌رد، سه‌دان هاوڵاتی بریندابون، به‌رپرسانی چه‌ند هه‌رێمێكی هیندستان رایانگه‌یاند: ئه‌مساڵ جارێكی دیكه‌ ڤێستیڤاڵی شه‌ڕه‌به‌ردی دێڤه‌دورا پاش وه‌ستاندنی به‌هۆی بڵاوبونه‌وه‌ی ڤایرۆسی كۆرۆناوه‌ ده‌ستی پێكرده‌وه‌ و به‌هۆشیه‌وه‌ سه‌دان كه‌س برینداربون، داواش كراوه‌ به‌شداربوان له‌ جیاتی به‌رد میوه‌ به‌كار بهێنن له‌ دژى یه‌كتر.

یه‌كه‌كانی ته‌ندروستی هیندستان باسیان له‌وه‌كردوه‌، نزیكه‌ی 230 كه‌س به‌هۆی ئه‌و شه‌ڕه‌ به‌رده‌وه‌ برینداربون و برینی هه‌ندێكیان سه‌خته‌، هه‌روه‌ها به‌رپرسانیش به‌ به‌شداربوانی ئه‌و ڤێستیڤاڵه‌یان راگه‌یاندوه‌ كه‌ یاساكانی ئه‌و ڤێستیڤاڵه‌ بگۆڕن و له‌ جیاتی به‌رد میوه‌ به‌كاربهێنن له‌ پێناو ئه‌وه‌ی ژیانیان پارێزراوبێت، به‌ڵام خه‌بَكى هیندشتان ته‌نها به‌رد به‌ باشتر ده‌زانن بۆ ئه‌وه‌ى له‌ یه‌كترى بده‌ن.