ئەمینداری گشتی یەكگرتوو و سەرۆکی هاوپەیمانی فەتح کۆبوونەوە
دیجیتال میدیای سپێده
ئەمشەو لە بارەگای تایبەتی خۆیی لەنوسینگەی ئەنجومەنی جێبەجێکردن لەشاری سلێمانی، بەڕێز مامۆستا سەلاحەدین محەمەد بەهائەدین ئەمینداری گشتی یەكگرتووی ئیسلامی كوردستان بەئامادەبوونی ژمارەیەک لەئەندامانی ئەنجومەنی جێبەجێکردن و د.موسەننا ئەمین ئەندامی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق پێشوازیكرد لە بەڕێز هادی عامری سەرۆكی هاوپەیمانی فەتح و شاندی یاوەری و لە دیدارێكدا گفتوگۆیان لەسەر دوایین گۆڕانكاری و پێشهاتەكانی عێراق کرد و هەردوولا بەزووترین كات چارەسەركردنی كێشە كەڵەكەبووەكانی عێراقیان بە پێویستزانی.
لەو دیدارەدا ئەمینداری گشتی یەكگرتوو جەختیكردەوە کە عێراق بەرگەی ئەم هەموو ناكۆكیە ناگرێت و پێویستە سەرجەم كێشەو گرفتەكان لە نێوان لایەنەکان بە گفتوگۆ و بە ڕەچاوكردنی ڕەهەندی نیشتیمانی و جێبەجێکردنی دەستور چارەسەر بكرێن.
لایی خۆشیەوە، سەرۆكی هاوپەیمانی فەتح تیشیكی خستەسەر ئەو دەستپێشخەریەیی کە بۆ ڕزگاربوونی عێراق لەم دۆخەی ئێستا ئامادەکراوەو جەختیکردەوە کە لایەنەکانی عێراق دەبێت لەپێناو گەل و نیشتیماندا بگەنە ڕێککەوتن و وڵات لەم دۆخەی ئێستا ڕزگاربکەن