"درێژكردنه‌وه‌ی قه‌ده‌غه‌ی گه‌شته ئاسمانییه‌كان ته‌نا بۆ هاتوچۆیه و هاورده‌كردنی كه‌لوپه‌لی بازرگانی به‌رده‌وام ده‌بێت"
هه‌ولێر-KDP.info- بەڕێوەبه‌ری گشتیی وه‌زاره‌تی گواستنه‌وه‌ی حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان گوتی، واده‌ی قه‌ده‌غه‌كردنی گه‌شتی ئاسمانی درێژ كرایه‌وه، به‌ڵام ته‌نها بۆ هاتوچۆیه و بۆ كاری بازرگانی به‌رده‌وام ده‌بێت.
سه‌ڵاح جه‌وهه‌ر، به‌ڕێوەبه‌ری گشتیی وه‌زاره‌تی گواستنه‌وه‌ی حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان، بۆ ماڵپه‌ڕی فه‌رمیی پارتی دیموكراتی كوردستان گوتی: "جارێكی دیكه قه‌ده‌غه‌ی گه‌شته ئاسمانییه‌كان درێژ كرایه‌وه و ڕێگه به هیچ كه‌شتێكی ئاسمانی نادرێت بۆ هاتوچۆ بێت، ته‌نها بۆ كاری بازرگانی گه‌شته‌كان به‌رده‌وام ده‌بن."
سه‌لاح جه‌وهه‌ر گوتیشی: "گه‌شته‌كانی هاورده‌كردنی كه‌لوپه‌لی بازرگانی به‌رده‌وامن و هاوردەکردنی كه‌لوپه‌ل بۆ هه‌رێمی كوردستان له‌ژێر چاودێریی توندی پزیشكیدا به‌رده‌وامە و به‌رده‌وامیش ده‌بێت و كاری بازرگانی به هیچ شێوه‌یه‌ك ناوه‌ستێت، به‌ڵام خه‌ڵكانێك هه‌ن پابه‌ندی ڕێنماییه‌كان نابن، بۆیه گه‌شته‌كانی هاتوچۆ ڕاگیراون."
بڵند ئیبراهیم