هەواڵی کوردستان ئێستا

ئه‌نجومه‌نى جێبه‌جێكردنى یه‌كگرتوو پیرۆزبایى ساڵیادى دامه‌زراندنى پارتى ده‌كات

ئه‌نجومه‌نى جێبه‌جێكردنى یه‌كگرتوو پیرۆزبایى ساڵیادى دامه‌زراندنى پارتى ده‌كات
ئه‌نجومه‌نى جێبه‌جێكردنى یه‌كگرتوو پیرۆزبایى ساڵیادى دامه‌زراندنى پارتى ده‌كات

2022-08-15 00:00:00 - سەرچاوە: سپێده‌


دیجیتاڵ میدیای سپێده‌

ئەنجومەنی جێبەجێکرن یەکگرتووی ئیسلامیی کودستان بۆ پارتی: بارودۆخی سیاسی ناوچه‌كه‌ به‌ تایبه‌تی عێراق و كوردستان به‌ دۆخێكی ئاڵۆز و هه‌ستیاردا تێپەڕدەبێت و له‌به‌رده‌م چه‌ندین به‌ربه‌ست و مه‌ترسیدایه‌ ، ئه‌وه‌ش له‌ هه‌موو لایه‌ك ده‌خوازێت كه‌ به‌په‌له‌ و هه‌ستیارانه‌ و به‌رپرسانه‌ مامه‌ڵه‌ی بكه‌ین و به‌دوای رێگه‌چاره‌ی گونجاودا بگه‌رێین، بێگومان پارتی دیموكراتی كوردستان له‌و بواره‌دا به‌رپرسیاریه‌تێكی گه‌وره‌تری له‌سه‌ر شانه‌.

ئاماژه‌شیان به‌وه‌كردوه‌: لەو بۆنەیەدا بە پێویستی دەزانین جەختبکەینەوە لە زەرورەتی پارێزگاریکردن لە شوناسی ڕەسەنی ئیسلامیی و بەها باڵاکانی گەلەکەمان .

ده‌قی پیرۆزباییه‌كه‌:

به‌ناوی خوای گەورەو میهرەبان .

بەرێز / جەنابی کاک مسعود بارزانی - سەرۆکی پارتی دیموکراتی کوردستان .

بەڕێزان / مەکتەبی سیاسی و سەرکردایەتی .

 

رێز و سڵاوی برایانە...

بەبۆنه‌ی حه‌فتا و شه‌شه‌مین ساڵیادی دامه‌زراندنی پارتی دیموكراتی كوردستان جوانترین پیرۆزبایی له‌ جه‌نابتان و مه‌كته‌بی سیاسی و سه‌ركردایه‌تی و سه‌رجه‌م ئه‌ندامان و لایه‌نگرانتان ده‌كه‌ین.

بەڕێزان ..

بارودۆخی سیاسی ناوچه‌كه‌ به‌ تایبه‌تی عێراق و كوردستان به‌ دۆخێكی ئاڵۆز و هه‌ستیاردا تێپەڕدەبێت و له‌به‌رده‌م چه‌ندین به‌ربه‌ست و مه‌ترسیدایه‌ ، ئه‌وه‌ش له‌ هه‌موو لایه‌ك ده‌خوازێت كه‌ به‌په‌له‌ و هه‌ستیارانه‌ و به‌رپرسانه‌ مامه‌ڵه‌ی بكه‌ین و به‌دوای رێگه‌چاره‌ی گونجاودا بگه‌رێین، بێگومان پارتی دیموكراتی كوردستان له‌و بواره‌دا به‌رپرسیاریه‌تێكی گه‌وره‌تری له‌سه‌ر شانه‌.

یه‌كگرتووی ئیسلامی كوردستان پێیوایه‌ یه‌كڕیزی و رێكخستنه‌وه‌ی ناوماڵی كوردستان و چاره‌سه‌ركردنی كێشه‌ و گرفته‌كان و دژایەتیکردنی گەندەڵی و بەرقەراکردنی ئاشته‌وایی كۆمه‌ڵایه‌تی و دابینكردنی خزمه‌تگوزاریه‌كان و بژێوی شایسته‌ی هاوڵاتیان و ئەنجامدانی هەڵبژاردنی پەرلەمانی کوردستان له‌ پێویستییه‌كانی هه‌نوكه‌یی ئه‌م قۆناغه‌ن و رێخۆشكه‌ریش ده‌بن بۆ چاره‌سه‌ری كێشه‌كانمان له‌ به‌غدا .

هەر لەو بۆنەیەدا بە پێویستی دەزانین جەختبکەینەوە لە زەرورەتی پارێزگاریکردن لە شوناسی ڕەسەنی ئیسلامیی و بەها باڵاکانی گەلەکەمان .

هەروەها جه‌ختده‌كه‌ینه‌وه‌ له‌سه‌ر به‌رده‌وامی و به‌ره‌وپێشچوونی په‌یوه‌ندیه‌كانی نێوان هه‌ردوولا له‌ پێناو خزمه‌تكردنی زیاتری گه‌ل و وڵاتمان .

دووبارە پیرۆزبێت .

 

ئەنجومەنی جێبەجێکرن

یەکگرتووی ئیسلامیی کودستان

15/8/2022