هەواڵی کوردستان ئێستا

ده‌زگای لوتكه‌: سه‌ره‌ڕای مه‌ترسییه‌كانى ڕێگا كۆچی هاوڵاتیان بۆ ده‌ره‌وه‌ى وڵات له‌ زیادبووندایه‌

ده‌زگای لوتكه‌: سه‌ره‌ڕای مه‌ترسییه‌كانى ڕێگا كۆچی هاوڵاتیان بۆ ده‌ره‌وه‌ى وڵات له‌ زیادبووندایه‌
ده‌زگای لوتكه‌: سه‌ره‌ڕای مه‌ترسییه‌كانى ڕێگا كۆچی هاوڵاتیان بۆ ده‌ره‌وه‌ى وڵات له‌ زیادبووندایه‌

2022-08-16 00:00:00 - سەرچاوە: سپێده‌


دیجیتال میدیای سپێده‌

ده‌زگای لوتكه‌ بۆ كاروباری ئاواره‌ و په‌نابه‌ران رایگه‌یاند: سه‌ره‌ڕای مه‌ترسیی ڕێگاكانی كۆچ ڕۆژ له‌ دوای ڕۆژ كۆچكردنی هاوڵاتییان به‌شێوه‌یه‌كی چاوه‌ڕوان نه‌كراو له‌ زیادبووندایه‌.

ده‌زگای لوتكه‌ له‌ ڕاگه‌یه‌ندراوێكدا ده‌ڵێت، سه‌ره‌ڕای بوونی مه‌ترسییه‌كی زۆری ڕێگاكانی كۆچی نایاسایی و بیستنی نوقمبوونی ده‌یه‌ها یه‌خت، به‌ڵام هاوڵاتیان هه‌ر سوورن له‌سه‌ر كۆچكردن و په‌نابردنه‌به‌ر وڵاتێكی دیكه‌ بۆ گوزه‌رانێكی باشتر.

به‌پێی ڕاپۆرتێكی ڕێكخراوی نه‌ته‌وه‌ یه‌كگرتووه‌كان ته‌نها له‌ چوار مانگی سه‌ره‌تای ئه‌مساڵدا زیاتر له‌ 18 هه‌زار كۆچبه‌ر له‌ ده‌ریای ناوه‌ڕاست په‌ڕیونه‌ته‌وه‌ بۆ گه‌یشتن به‌ ئه‌وروپا، وه‌ك ئه‌وه‌ی له‌ ڕاگه‌یه‌ندراوه‌كه‌دا هاتووه‌ و ده‌ڵێت، بێگوێدانه‌ مه‌ترسییه‌كانی شه‌پۆله‌ به‌هێزه‌كانی ده‌ریاكان و ته‌واوی ڕێگا ترسناكه‌كان.

ده‌زگاى لوتكه‌ ڕوونیشیده‌كاته‌وه‌، كۆچكردنی هاوڵاتییانی عێراقی له‌ كۆتایی مانگی ته‌مموز و سه‌ره‌تای مانگی ئابی ئه‌مساڵه‌وه‌ به‌ ڕێژه‌یه‌كی چاوه‌ڕوان نه‌كراو زیادیكردووه‌ و به‌رده‌وام له‌ زیادبووندایه‌.

ده‌زگاى لوتكه‌ ئاماژه‌ى به‌وه‌شداوه‌، دوای تۆببارانه‌كه‌ى گوندی په‌ره‌خى سنورى ئیدراه‌ى زاخۆ له‌ و ئاساییبوونه‌وه‌ی مامه‌ڵه‌ی ڤیزای توركیا كۆچكردن به‌ ڕێژه‌ی 35% بۆ 40% زیادیكردووه‌، كه‌ له‌ دوای ساڵی 2020ه‌وه‌ به‌مشێوه‌یه‌ زیادینه‌كردووه‌.

ڕێكخراوه‌كه‌ هۆكاری كۆچی نایاسایی بۆ خراپی باری گوزه‌ران، بێكاری، نه‌بوونی سه‌قامگیری، ئاسته‌نگه‌كانی كۆچی ئاسایی و فریودانی گه‌نجان ده‌گه‌ڕێنێته‌وه‌.