هەواڵی کوردستان ئێستا

30 پەرلەمانتار سەلامەتی گیانی گیراوانی بادینان دەخەنە ئەستۆی داواکاری گشتی و بەڕێوەبەری چاکسازی هەولێر

30 پەرلەمانتار سەلامەتی گیانی گیراوانی بادینان دەخەنە ئەستۆی داواکاری گشتی و بەڕێوەبەری چاکسازی هەولێر
30 پەرلەمانتار سەلامەتی گیانی گیراوانی بادینان دەخەنە ئەستۆی داواکاری گشتی و بەڕێوەبەری چاکسازی هەولێر

2022-08-16 00:00:00 - سەرچاوە: سپێده‌


دیجیتال میدیای سپێده‌

30 په‌رله‌مانتار له‌ بڵاو كراوه‌یه‌كدا رایده‌گه‌یه‌نن،" كه‌ سەلامەتی گیانی گیراوانی بادینان لە ئەستۆی داواكاری گشتی چاکسازی و بەڕێوەبەری چاکسازی گەورانی هەولێر دایە".

ده‌قی راگه‌ینراوه‌كه‌:

 زیندانیانی بادینان پاش ئەوەی ئەحکامی مەرجەکانی بەربوونی مەرجدار دەیانگرێتەوە کەلەمادەی 331 ی یاسای بنەما دادگەرییە سزاییەکاندا هاتووە ، پێویست بوو کارڕایی ئازادکردنیان بۆ ئەنجام بدرایە بەڵام بەداخەوە بەمەبەست و پێشێلکردنی یاسا هێڵدراونەتەوە لە كونجی زینداندا.

ماوەی ٢٦ ڕۆژە زیندانیانی بادینان مانیان گرتووە و دۆخی تەندروستی بەشێكیان ناجێگیرەو ژیانیان لە مەترسیدایە، لەبەر ئەوە دەبوو بەڕێوەبەری چاكسازی گەورانی هەولێر ئەركی فەرمانبەری خۆی ڕاپەڕاندایەو کارڕایی بەردانی مەرجداری ئاڕاستەی داواكاری گشتی بکردایە،ئەركی داواكاری گشتیشە بەزوترین كات مامەڵەكانیان ئاڕاستەی دادگای کەتن بكات تا كاروبارەكانیان ڕاییبكرێت و ئازاد بكرێن و یاسا سەروەربێت ".

وە بەپێی یاسای داواكاری گشتیش دەبێت داواكاری گشتی بێلایەنانە كارەكانی خۆی ئەنجام بدات.

ئێمە ئەندامانی پەرلەمانی كوردستان كە لە خوارەوە واژۆمان كردووە داوا لە سەرۆكایەتی داواكاری گشتی دەكەین لێكۆڵینەوەی جددی لە داواكاری گشتی چاکسازی گەورانی هەولێر بکات بەهۆی كەمتەرخەمی کردنی لە ئەرکی چاودێری کردن لە سستی کارڕاییەکان .

هەروەها داوا لە وەزیری كاروكاروباری كۆمەڵایەتی دەكەین كە لێكۆڵینەوەو لێپرسینەوەی جددی بكات لە بەڕێوەبەری چاكسازی گەورانی هەولێر سەبارەت بە کەمتەرخەمی کردنی لەڕاپەڕاندنی ئەرکەکەیدا .

وە هەروەها داوا لە سەرۆکی دەستەی دەسپاكی دەكەین بەزوترین كات دەست بكات بە لێكۆڵینەوە لەو فەرمانبەرانەی کە كەمتەرخەمییان كردووە لە ئەركەكانیاندا.

لێرەوە بۆ ڕایگشتی ڕادەگەیەنین سەلامەتی گیانی گیراوانی بادینان لە ئەستۆی داواكاری گشتی چاکسازی و بەڕێوەبەری چاکسازی گەورانی هەولێر دایەو و هەر مەترسیەك لەسەر ژیانی ئەو زیندانیانە دروست ببێت دەكەوێتە ئەستۆی ئەوان.

ئێمەش لە پەرلەمانی كوردستان هەموو هەوڵێك و ڕێكارێكی یاسایی دەگرینە بەر بەمەبەستی پێشێلنەکردنی ماف و پاراستنی شکۆی مرۆڤ و بەکارنەهێنانی دادگاو دەزگاکان بۆ مەرامی سیاسی و تۆڵە کردنەوە.

١: دیاری ئەنوەر
٢: سەرچنار ئەحمەد
٣: عەلی حەمە ساڵح
٤: عەبدولستار مەجید
٥: گوڵستان سەعید
٦: شێركۆ جەودەت
٧: ڕۆژان حەمە ڕەش
٨: سیروان بابان
٩: سەركۆ ئازاد گەڵاڵی
١٠: مەم بورهان قانع
١١: هەژان حەسەن كوێستانی
١٢: هەڵزئەحمەد بۆتانی
١٣: ڕوپاك ئەحمەد
١٤: هاوڕێ مەلا ستار
١٥: ئاشنا عەبدوڵا
١٦: مەلا ناسر
١٧: عومەر گوڵپی
١٨: سەلمە فاتح تۆفیق
١٩: بەدریە ئیسماعیل
٢٠: شیرین ئەمین
٢١: شەمۆل ئاشتی
٢٢: دكتۆر ئیسماعیل سگێری
٢٣: دابان محمد
٢٤: ئەبوبەكر هەڵەدنی
٢٥: كاروان گەزنەیی
٢٦: شیرین ونس
٢٧: بەڵێن ئیسماعیل
٢٨: شنۆ ئەشقی
٢٩: عوسمان كانی كوردەیی
٣٠: لوقمان وەردی