هەواڵی کوردستان ئێستا

وەزیری دارایی عێراق: بەهۆی هەرێمی كوردستانەوە نازانین داهاتی گومركەكان چەندە

وەزیری دارایی عێراق: بەهۆی هەرێمی كوردستانەوە نازانین داهاتی گومركەكان چەندە
وەزیری دارایی عێراق: بەهۆی هەرێمی كوردستانەوە نازانین داهاتی گومركەكان چەندە

2022-08-17 00:00:00 - سەرچاوە: سپێده‌


وه‌زیرى دارایى عێراق هۆكارى ده‌ست له‌كاركێشانه‌وه‌كه‌ى خۆى ئاشكرا ده‌كات وده‌ڵێت: به‌هۆى ناكۆكیه‌ سیاسییه‌كان وكۆنترۆڵ نه‌كردنى ده‌روازه‌ سنورییه‌كانى هه‌رێم ئێمه‌ نازانین داهاتى گۆمركه‌كان چه‌نده‌.

له‌دیمانه‌یه‌كى ته‌له‌فزیۆنیدا، عه‌لى عه‌لاوى وه‌زیرى دارایى عێراق رایگه‌یاندوه‌: به‌هۆی ناكۆكیه‌ سیاسیه‌كان وكۆنترۆڵ نه‌كردنی ده‌روازه‌ سنورییه‌كانی هه‌رێمی كوردستان، داهاتی گومرگ له‌بری 7 بۆ 10 ملیار دۆلارى ساڵانه‌، ملیارێك و 500 ملیۆن دۆلاره‌.

عه‌لاوی ئاماژه‌ی به‌وه‌داوه‌: كاتێك پۆستی وه‌زیری دارایی وه‌رگرتووه‌ پرسیاری ئه‌وه‌ی كردووه‌ كه‌داهاتی عیراق له‌هاورده‌ كردن چه‌نده‌، به‌ڵام كه‌س نه‌یزانیوه‌ ئه‌وه‌ش به‌هۆی زانیاریه‌ دژ به‌یه‌كه‌كان، ئه‌مه‌ش به‌هۆى دوو هۆكار كه‌یه‌كه‌میان نه‌زانینی قه‌باره‌ی هاورده‌ كردن، چونكه‌ به‌شێكی زۆری هاورده‌ كردن له‌ده‌روازه‌كانی هه‌رێمی كوردستانه‌وه‌یه‌ كه‌ئاماره‌كان له‌و باره‌یه‌وه‌ به‌رده‌ست نین.

ئاماژه‌ى به‌وه‌شكردوه‌: 70% بۆ 80%ی هه‌موو هاورده‌كردنی عیراق له‌رێگه‌ی ده‌روازه‌كانی هه‌رێمی كوردستانه‌وه‌یه‌، كاتێك پرسیاری گومرگى عێراق ده‌كرێت، كه‌س نازانێت له‌كوێیه‌، وچۆن گومرگ وه‌ربگرن كاتێك كۆنترۆڵیان به‌سه‌ر هاورده‌كردندا نییه‌.

عه‌لاوى راشیگه‌یاندوه‌: عیراق ساڵانه‌ به‌به‌های 70 ملیار دۆلار كه‌لوپه‌ل هاورده‌ ده‌كات وپێویسته‌ گومرگه‌كه‌ی 7 بۆ 10 ملیار دۆلار بێت، به‌ڵام ئه‌وه‌نده‌ نییه‌ و زۆرترین داهاتی گومرگ یه‌ك ملیار و 500 ملیۆن دۆلار تێناپه‌ڕێت، هۆكاری ئه‌وه‌ش دابه‌شبوونی سیاسی وكۆنترۆڵ نه‌كردنی ده‌روازه‌ سنورییه‌كانی هه‌رێمی كوردستانه‌.