هەواڵی کوردستان ئێستا

واژوی ناڕەزایەتی 3,890 مامۆستای ئایینی ومامۆستای زانكۆ لەبارەی پەروەردەی ئیسلامی درایە پەرلەمانی كوردستان

2022-08-17 00:00:00 - سەرچاوە: سپێده‌

دیجیتال میدیای سپێده‌

ئەمڕۆ وەفدێكی زانایانی ئیسلامی سەردانی پەرلەمانی كوردستانیان كرد و بە واژۆی 3,890( سێ هەزار و هه‌شت سه‌د و نه‌وه‌د) مامۆستای ئاینی و مامۆستای زانكۆ یاداشتێكیان دایە سەرۆكی پەرلەمانی كوردستان و لە یاداشتەكەدا ناڕەزایەتی خۆیان لەبارەی دەستكاریكردنی پەروەردەی ئیسلامی لە مەنهەجی قوتابخانەكان خستۆتەڕوو.

دكتۆر سەید ئەحمەد پێنجوینی زانای ئیسلامی و ئەندامی شاندەكە، لەكۆنگرەیەكی ڕۆژنامەوانیدا ڕایگەیاند یاداشتەكەمان لەچەند خاڵێك پێكهاتبوو بەسەرۆكی پەرلەمانمان گوت لەیاسای پەروەردە پێویستە بەڕوونی ناوی وانەی پەروەردەی ئیسلامی بێت و ڕێگەش نەدرێت وانەی ئاین ناسی بكرێتە مەنهەج كەبیرۆكەی ڕێكخراوێكی ئەمریكیە.

دكتۆر سەید ئەحمەد پێنجوینی گوتیشی، ئەگەر داواكاریەكانمان جێ بەجێ نەكرێت هەڵویستی ترمان دەبێت.