فراكسیۆنى یه‌كگرتوو له‌سه‌ر دواخستنى موچه داواى كۆبوونه‌وه‌ى په‌رله‌مان ده‌كات
دیجیتاڵ میدیاى سپێده
فراكسیۆنى یه‌كگرتوو له په‌رله‌مانى كوردستان، له به‌یاننامه‌یه‌كدا له‌سه‌ر دواخستنى موچه‌ى فه‌رمانبه‌ران داواى دانیشتنى په‌رله‌مان و بانگهێشتكردنى سه‌رۆكی حكومه‌ت و جێگره‌كه‌ی و وه‌زیری دارایی ده‌كات.
له به‌یاننامه‌كه‌دا هاتووه: ئێمه له فراكسیۆنی یه‌كگرتووی ئیسلامی كوردستان له سۆنگه‌ی هه‌ستكردنمان به به‌رپرسیارێتی و به‌ده‌مه‌وه‌هاتنی گوزه‌رانی خه‌ڵك، ودوای په‌یره‌وكردنی رێكارهتهندرووستیهكان داوای دانیشتنی په‌رله‌مان ده‌كه‌ین تایبه‌ت به هۆكاری دابه‌شنه‌كردنی موچه له لایه‌ن حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستانه‌وه.
ئاماژە بەوەشكراوە: هه‌ریه‌كه له به‌رێزان سه‌رۆكی حكومه‌ت و جێگره‌كه‌ی و وه‌زیری دارایی بانگهێشت بكرێن بۆ گفتوگۆ كردن له‌سه‌ر ئه‌و پرسه، به مه‌به‌ستی گه‌یشتن به چاره‌سه‌رو ده‌رئه‌نجامی دروست و گونجاو و دووباره نه‌بوونه‌وه‌ی ئه‌و گرفته.
ده‌قى به‌یاننامه‌كه:
به‌ڕێز/ سه‌رۆكایه‌تی په‌رله‌مانی كوردستان
بابه‌ت/ ئه‌نجامدانی دانیشتنی په‌رله‌مان
له‌به‌ر خراپی بارودۆخی گوزه‌رانی هاوڵاتیان به‌گشتی و موچه‌خۆران به‌تایبه‌تی، وێڕای سه‌ختی باری ته‌ندروستی هه‌رێم و وه‌ستانی سه‌رجه‌م سێكته‌ره‌كان، هه‌روه‌ها بوونی توانای دارایی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان بۆ دابه‌شكردنی مووچه‌ی فه‌رمانبه‌ران و مامۆستایان، به‌ڵام به به‌هانه‌ی به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ی ڤایرۆسی كۆرۆنا حكومه‌تی هه‌رێم موچه دابه‌ش ناكات، به‌مه‌ش هێنده‌ی تر هاوڵاتیان و موچه‌خۆران شه‌كه‌ت و ماندوو و گیرفان به‌تاڵ بوون، كه ئه‌مه سه‌ره‌تاییترین مافی ئه‌وانه‌و ئه‌ركی حكومه‌ت داراییه كه پێشێلی كردوه.
ئێمه له فراكسیۆنی یه‌كگرتووی ئیسلامی كوردستان له سۆنگه‌ی هه‌ستكردنمان به به‌رپرسیارێتی و به‌ده‌مه‌وه‌هاتنی گوزه‌رانی خه‌ڵك، ودوای په‌یره‌وكردنی رێكارهتهندرووستیهكان داوای دانیشتنی په‌رله‌مان ده‌كه‌ین تایبه‌ت به هۆكاری دابه‌شنه‌كردنی موچه له لایه‌ن حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستانه‌وه، كه تیایدا هه‌ریه‌كه له به‌رێزان سه‌رۆكی حكومه‌ت و جێگره‌كه‌ی و وه‌زیری دارایی بانگهێشت بكرێن بۆ گفتوگۆ كردن له‌سه‌ر ئه‌و پرسه، به مه‌به‌ستی گه‌یشتن به چاره‌سه‌رو ده‌رئه‌نجامی دروست و گونجاو و دووباره نه‌بوونه‌وه‌ی ئه‌و گرفته، هه‌روه‌ها گه‌ڕانه‌وه‌ی دڵنیایی بۆ سه‌رجه‌م موچه‌خۆران به وه‌رگرتنی موچه‌كانیان له كات و ساتی دیاریكراوی خۆیداو نه‌هێشتنی دڵه‌ڕاوكێ له‌سه‌ر بارودۆخی دارایی.
فراكسیۆنی یه‌كگرتوو له په‌رله‌مانی كوردستان
24/3/2020