له عێراق روفاتى 26 قوربانى كوشتارگه‌ی سپایكه‌ری ڕاده‌ستى كه‌سوكاریان ده‌كرێته‌وه
دیجیتال میدیای سپێده
وه‌زاره‌تی به‌رگری عیراق رایگه‌یاند: فه‌رمانگه‌ی پزیشكی دادوه‌ریی سه‌ربازی له‌به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی كاروباری پزیشكی، ڕوفاتی به‌شێك له‌قوربانیانى سپایكهرى ڕاده‌ستی كه‌سوكارییان كرده‌وه.
به‌پێی به‌یاننامه‌یه‌ك كه ئه‌مڕۆ له‌لایه‌ن وه‌زاره‌تی به‌رگری عیراقه‌وه بڵاوكراوه‌ته‌وه، فه‌رمانگه‌ی پزیشكی دادوه‌ری، روفاتى 26 قوربانى كوشتارگه‌ی سپایكه‌ری وه‌رگرته‌وه و ڕاده‌ستی كه‌سوكاریانی كردۆته‌وه كهلهسوپا وپۆلیس وحه‌شدی شه‌عبی بوون، ئه‌مه‌ش دوای ناسیننهوهی ناسنامه‌یان له‌ڕێی پشكنینى دی ئێن ئه‌ی.
هه‌ر له‌به‌یاننامه‌كه‌ی وه‌زاره‌تی به‌رگریدا هاتووه، پشكنینه‌كان هاوتاكران له‌گه‌ڵ كه‌سوكار وخێزانی شه‌هیده‌كان وبه‌ڵگه‌نامه‌ی مردنیان بۆ ده‌ركراوه‌و، مه‌راسیمی بهخاسپاردنیان به‌شێوازی سه‌ربازی بۆ ڕێكده‌خرێت.