شاندێكی ههرێم بۆ بهنێودهوڵهتیكردنی مهرزی كێلێ له ئێرانه
دیجیتاڵ میدیای سپێده
شاندێکی ئیدارەی سەربەخۆی ڕاپەڕین بۆ بە نێودەوڵەتیکردنی مەرزی کێلێ سەردانی ئێران دەکات
ئیدارەی سەربەخۆی ڕاپەرین له ڕاگهیهندراوێكدا ئاماژهی بهوه كردووه، بە سەردانێکی فەرمی شاندێکی ئیدارەی سەربەخۆی ڕاپەڕین بە سەرۆکایەتی هیوا قەرەنی سەرپەرشتیاری سەربەخۆی ئیدارەی ڕاپەڕین سەردانی ئێرانی کردو لە ڕێگەی دەروازەی سنوری کێلێ لەلایەن قائیمقامی سەردەشت و بەرپرسانی باڵای ئەو قەزایە پێشوازیان لێکرا .
باسیان لهوهشكردوه، لە بەسەرکردنەوەیەکدا بەشە جیا جیاکانی دەروازەی کێلێ لە وڵاتی ئێران بەسەرکرایەوە، دواتر شاندەکە سەردانی شاری ئورمیە لە پارێزگای ئازەربایجانی غەریبی دەکات بە مەبەستی دیدارو کۆبونەوە لەگەڵ گەورە بەرپرسانی ئەو پارێزگایە.
ئهوهش خراوهتهڕوو ، ئامانج لە سەردانەکە بەهێزکردنی ئاڵوگۆڕی بازرگانی نێوان ئیدارەی ڕاپەڕین و پارێزگای ئازەربایجانی غەربی و باسکردنی دوایین هەوڵەکان بۆ بە نێودەوڵەتیکردنی مەرزی کێلێیە کە ئیدارەی ڕاپەڕین بە گرنگیەکی زۆرەوە لەو بابەتە دەڕوانێت و لەو پێناوەشدا تەواوی هەوڵەکان خراوەتە گەڕ.