مه‌زارگه‌ی ئیمام عه‌لی له پارێزگای كه‌ربه‌لا دەڕووخێت و قوربانی لێده‌كه‌وێته‌وه
دیجیتال میدیای سپێده
ته‌پۆڵكه‌یه‌ك به‌سه‌ر مه‌زارگه‌ی ئیمام عه‌لی له پارێزگای كه‌ربه‌لا دەڕووخێت و لە ئەنجامدا 4 زیارەتکار بریندار بووە و 8ی دیکە لەژێر دار و پەردی مەزارگەکە گیریانخواردووە.
به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی به‌رگری شارستانی كه‌ربه‌لا رایگه‌یاند، ده‌یان تیمی فریاگوزاری و به‌رگری شارستانی، له چه‌ند پارێزگایه‌كی عێراقه‌وه بۆ به‌هاناوه‌چوونی گیرخواردووان، چوونەته شوێنی رووداوه‌كه.
میدیا عێراقییه‌كان له‌سه‌ر زاری سه‌رچاوه‌یه‌كی ئه‌منی گواستیانه‌وه، تیمه‌كانی به‌رگری شارستانی بتڵی ئۆكسجینیان گه‌یاندووه‌ته ئه‌و شوێنه، بۆ ئه‌وانه‌ی له‌ژێر داروپه‌ردوودا گیریانخواردووه.
هه‌رچه‌ند تا ئێستا هیچ زانیارییه‌كی فه‌رمی له‌باره‌ی ژماره‌ی كه‌سانی گیرخواردوو بڵاونه‌كراوه‌ته‌وه، به‌ڵام به‌گوێره‌ی میدیا عێراقییه‌كان، تا ئێستا 4 بریندار گوازراونه‌ته‌وه نه‌خۆشخانه و 8 كه‌سی دیكه‌ش گیریانخواردووه.
له‌نێو مه‌زارگه‌كه كانییه‌كی ئاوی سارد هه‌یه، مێژوونووسانی شیعه مه‌زهه‌ب ئاماژه به‌وه ده‌كه‌ن، "ئیمامی عه‌لی ره‌زای خوای له‌سه‌ربێت، له‌وكاته‌ی سوپا به‌دوایه‌وه بووه، به‌ده‌سته‌كانی له‌نێو بیاباندا، شهقیكردووه".