هەواڵی کوردستان ئێستا

پارێزه‌رى گیراوانى بادینان: داوا له‌وه‌زیرى كار ده‌كه‌م ده‌ست له‌كاربكشێته‌وه‌

پارێزه‌رى گیراوانى بادینان: داوا له‌وه‌زیرى كار ده‌كه‌م ده‌ست له‌كاربكشێته‌وه‌
پارێزه‌رى گیراوانى بادینان: داوا له‌وه‌زیرى كار ده‌كه‌م ده‌ست له‌كاربكشێته‌وه‌

2022-08-21 00:00:00 - سەرچاوە: سپێده‌


دیجیتال میدیای سپێده‌

یه‌كێك له‌ئه‌ندامانى تیمى پارێزه‌رانى به‌رگریكار له‌كه‌یسى زیندانیانى بادینان، داوا ده‌كات وه‌زیرى كار وكاروبارى كۆمه‌ڵایه‌تى حكومه‌تى هه‌رێم ده‌ست له‌كار بكشێته‌وه‌.

ره‌مه‌زان ئه‌رتیسى ئه‌ندامى تیمى پارێزه‌رانى به‌رگریكار له‌كه‌یسى زیندانیانى بادینان له‌فه‌یسبۆكى خۆى رایگه‌یاندوه‌: ئه‌گه‌ر بێت وله‌م هه‌فته‌یه‌دا كه‌یسى ئازادكردنى مه‌رجدار بۆ زیندانیانى بادینان یه‌كلا نه‌كرێته‌وه‌، ئه‌وا پێویسته‌ وه‌زیرى كار وكاروبارى كۆمه‌ڵایه‌تى حكومه‌تى هه‌رێم ده‌ست له‌كار بكشێته‌وه‌، به‌هۆی ئه‌وه‌ی به‌رێوه‌به‌رى چاكسازى گه‌ورانى هه‌ولێر له‌كه‌یسى زیندانیانى بادیناندا به‌هانه‌ی بێ بنه‌ما ده‌هێنێته‌وه‌،له‌كاتێكدا چوار رۆژ پێش ئێستا به‌فه‌رمانى وه‌زیرى كارو كاروبارى كۆمه‌ڵایه‌تى شاندێك كه‌پێكهاتبوو له‌به‌رێوه‌به‌رى گشتى چاكسازى كۆمه‌ڵایه‌تى و هه‌ر یه‌كه‌ له‌به‌رپرسى كاروبارى یاسایى و به‌رپرسى به‌شى پلان له‌دیوانى به‌رێوه‌به‌رایه‌تى گشتى وه‌زاره‌ته‌كه‌ نێردراون بۆ به‌رێوه‌به‌رایه‌تى چاكسازى گه‌وران له‌هه‌ولێرو له‌سه‌ر هه‌مان كه‌یس،به‌ڵام به‌داخه‌وه‌ بێ ئه‌نجام بووه‌، وبه‌رده‌وامیشن له‌سه‌ر به‌هانه‌كانیان له‌م كه‌یسه‌دا.

ئه‌رتیسى داوا ده‌كات،رێكارى پێویست بگیرێته‌ به‌ر به‌رامبه‌ر به‌رێوه‌به‌رى چاكسازى گه‌ورانى هه‌ولێر،چونكه‌ به‌پێى به‌ندى 329 له‌یاسایى سزادانى عێراقى دا هه‌ر فه‌رمانبه‌رێك بریارى یه‌كێك له‌دادگاكان جێبه‌جێ نه‌كات یان رێگرى بكات له‌جێبه‌جێكردنى، ئه‌وا سزا ده‌ده‌رێت به‌زیندانیكردن وغه‌رامه‌ كردن، یان یه‌كێك له‌و سزایانه‌.

ده‌شڵێت: ئه‌گه‌ر بێت وله‌م هه‌فته‌یه‌دا كه‌یسى زیندانیانی بادینان یه‌كلایى نه‌كرێته‌وه‌، پێویسته‌ وه‌زیرى كار ده‌ست له‌كاربكشێته‌وه‌.