ئەمینداری گشتی یەكگرتوو: بەرپرسانی هەرێم لەئاست بەرپرسیاریەتی قۆناغەكەدا نین
ئەمڕۆ یەك شەممە 21-8-2022، بەڕێز مامۆستا سەلاحەدین محەمەد بەهائەدین ئەمینداری گشتی یەكگرتووی ئیسلامی كوردستان و وەفدێكی ئەنجومەنی جێبەجێكردن، لە نوسینگەی ئەنجومەنی جێبەجێكردن لە شاری سلێمانی، پێشوازیانكرد لە وەفدێكی باڵای هاوبەشی (حزبی شیوعی كوردستان و بزووتنەوەی دیموكراسی گەلی كوردستان و حزبی زەحمەتكێشانی كوردستان).
لەدیدارێكدا گفتوگۆ لەسەر دوایین گۆڕانكارییەكانی عێراق و هەرێمی كوردستان و ناوچەكە كراو لەو بارەیەوە ئەمینداری گشتی یەكگرتوو ڕایگەیاند: گۆڕانكارییەكانی عێراق و گرفتەكانی بەردەم پرۆسەی سیاسی لە عێراقدا وادەخوازێت كە هەموو لایەنەكان لەم بارودۆخە ناهەموارەدا ئاڵوگۆڕی ڕاوبۆچونەكان بكەن و بە ئاڕاستەیەكی نیشتیمانی مامەڵە لەگەڵ گۆڕانكارییەكاندا بكەن.
هەروەها جەختیشیكردەوە كە بەداخەوە دەسەڵاتدارانی هەرێمی كوردستان لەبەردەم ئەو پرسە گرنگە نیشتیمانیەدا زۆر بێباكانە مامەڵە دەكەن و لە ئاست بەرپرسیاریەتی قۆناغەكەدا نین، هەردولا هاوڕابوون و جەختیان لەسەر زەرورەتی ئەنجامدانی هەڵبژاردنی پەرلەمان لەنزیكترین كاتدا.. هەروەها لەبەردەوامی گفتوگۆو ڕاوێژی لایەنە سیاسیەكان بۆ خزمەتكردن بە پرۆسەی نیشتیمانی و هاوهەڵوێستی بۆ بەرگری لە مافە دەستوریەكانی گەلەكەمان و گەندەڵی و