بە بەشداری عێراق.. سبەی میسر میوانداری لوتکەی ژمارەیەک سەرکردەی ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست دەکات
دیجیتاڵ میدیای سپێدە
سەرچاوەیەکی دیپلۆماسی لە وەزارەتی دەرەوەی میسر ئەمڕۆ یەکشەممە پشتڕاستی کردەوە کە سبەی دووشەممە میسر میوانداری لوتکەیەک دەکات کە سەرکردەکانی میسر، عێراق، ئوردن، ئیمارات و قەتەر کۆدەبێتەوە لە میسر
سه رچاوه دیپلۆماسییەكه رایگهیاند "سبه ی دووشەممه ، میسر میوانداری كۆبوونه وەیەكی لوتكه دەكات كە سەركردەكانی میسر و عێراق و ئوردن و ئیمارات و قه تەر كۆدەبنەوە ".
ئاماژەی بەوەشدا کە لوتکەکە لە ئاستێکی بەرزدا دەبێت، هەروەها تاوتوێی پرسە ئابووری و وزە و سیاسەت و ئاسایشی ناوچەکە دەکرێت.
ماوەیەکی کەم لەمەوبەر محەمەد بن زاید سەرۆکی میرنشینە یەکگرتووەکانی عەرەبی گەیشتە فڕۆکەخانەی ئەلعەلەمینی میسر و لەوێ لەلایەن عەبدولفەتاح سیسی سەرۆکی میسرەوە پێشوازی لێکرا.
بەپێی راگەیەندراوەکەی سەرۆکایەتی میسر، هەردوو سەرکردە دید و بیروڕایان لەبارەی پرسە نێودەوڵەتییەکان و ئاسایشی ناوچەکە و دۆخی ئێستای ناوچەی عەرەبی ئاڵوگۆڕ کردووە.
هەروەها هەردوولا باسیان لە ڕێگاکانی هاوکاری دوولایەنە و چەندین دەرفەتی ئومێدبەخش کرد بۆ فراوانکردنی ئاسۆکانی بۆ ئاستێکی فراوانتر کە هاوبەشی ستراتیژی نێوان هەردوو وڵات بەرز دەکاتەوە، بە تایبەت لە بوارەکانی ئابووری و گەشەپێدان کە پشتگیری لە ئاواتەکانیان دەکەن بەرەو بەدەستهێنانی گەشەپێدانی بەردەوام و پێشکەوتن و خۆشگوزەرانی بۆ گەلەکانیان.