لەسەر قۆپیەكردن خوێندکارێکی پۆلی 12و دووکەسی تر دەستگیرکران
پۆلیسی گەرمیان لە قوتابخانەی کوردۆقاسم لەکەلار لەسەر قۆپیەكردن قوتابیێك و دوو كەسی دیكەیان دەستگیركرد .
وتەبێژی پۆلیسی گەرمیان ڕایگەیاند: بەیانی ئەمڕۆ مەفرەزەكانی 104ی كەلار لەنزیك قوتابخانەی كوردۆ قاسم لە شاری كەلار دوو گەنجیان لەنێو ئۆتۆمبێلێك لەجۆری مارسیدس دەستگیركردوە كەلەڕێگەی جیهازێكەوە وەڵامی پرسیارەكانی پۆلی 12یان بۆ خوێندكارێكی قوتابخانەی ناوبراو دەگواستەوە
بەپێی قسەی وتەبێژی پۆلیسی گەرمیان ئەو قوتابیەش دەستگیركراوە كە ئامێرێكی لەنێو پێلاوەكانی حەشاردابوو وە سەماعەیەكی بچوكی لەگوێكردبوو بۆ وەرگرتنی وەڵامی پرسیارەكان. وتەبێژی پۆلیی گەرمیان ئەوەشی ئاشكرا كردووە، دوای لێكۆڵینەوە لەگەڵیاندا لەئێستادا بەبڕیاری دادوەر بەپێی مادەی 240 بەكەفالەت ئازاد كراون.
ئەم ڕووداوەی گزیكردن لە تاقیكردنەوەكانی پۆلی 12 لە كاتێكدایە حكومەتی هەرێم لە كاتی تاقیكردنەوەكان لە كاتژمێر شەشی بەیانییەوە تا كاتژمێر 10:30 هێلی ئینتەرنێت لەسەر هاولاتیان دەبڕێت بەڵام هەوڵەكانی گزیكردن هەر بەردەوامە.