یەختێكی كۆچەبەران لە كەناراوەكانی ئیتاڵیا پەكی كەوتووە و كۆچبەرەكانی ڕزگاركراون
دیجیتاڵ میدیای سپێده
دەزگای لوتكە بۆ كاورباری ئاوارە و پەنابەران دیمەن یەختێكی بڵاوكردەوە كە 32 كۆچبەری تێدابووە، 4 ژن و دوو منداڵیشان لەگەڵدا بووە كە بە ڕەگەز سوری و عێراقی و ئەفغانی بوونە، بەپێی لێدوانی سەرۆكی دەزگای لوتكە عێراقیەكان زۆربەیان خەڵكی هەرێمی كوردستان بوونە و لە ئاوەكانی ئیتاڵیا ڕزگار كراون.
ئاری جەلال سەرۆكی دەزگای لوتكە ڕایگەیاند :سەر لە ئیوارەی دوێنێ چەند كۆچبەرێكی كورد پیان ڕاگەیاندووە بە هۆی ئەوەی كێشەیەك لە بزوێنەری یەختەكەیان هەبووە ، پێش ئەوەی نزیكی كەناراوەكان ببنەوە خۆی لە ئاوەكانی ئیتالیا ڕاگرتوە، دەستبەجێ تیمی گروپی رزگاركردنی یەكگرتوو پاسەوانی ئیتاڵی گەشتونەتە جێگەی كۆچبەرەكان و ڕزگار كراون ودواتر گوازراونەتەوە بۆ ناو خاكی ئیتاڵیا.
سەرۆكی دەزگای لوتكە ڕاشیگەیاند ،جێگای سەرنجە بەم دواییانە بەلەمی كۆچبەرەكان لە توركیاوە بۆ ئیتالیا زیادیان كردووە و لە ماوەی 10 ڕۆژی ڕابردوودا زیاتر لە 10 بەلەم كە كۆچبەریان هەڵگرتووە لە توركیاوە بەرەو ئیتاڵیا دەرچون و 3 كەشتیان بەهۆی تێكشكانی بەلەمەوە لە دوورگەكانی یۆنان وەستاون و ئەوانی دیكە گەیشتونەتە ئیتالیا .