هەواڵی کوردستان ئێستا

ئەو دوو شۆفێری بارهەڵگرەی کە پەیوەندییان بە رووداوەکەی دوێنێی ماردینەوە هەبوو دەستبەسەرکران

ئەو دوو شۆفێری بارهەڵگرەی کە پەیوەندییان بە رووداوەکەی دوێنێی ماردینەوە هەبوو دەستبەسەرکران
ئەو دوو شۆفێری بارهەڵگرەی کە پەیوەندییان بە رووداوەکەی دوێنێی ماردینەوە هەبوو دەستبەسەرکران

2022-08-21 00:00:00 - سەرچاوە: سپێده‌


دیجیتال میدیای سپێده‌

ئەو دوو شۆفێری بارهەڵگرەی کە بەهۆی رووداوی هاتوچۆی یەک لەدوای یەکەکەی دوێنێ شارۆچکەی دێریک-ی ماردین کە شەهیدبوونی کارمەندێکی پۆلیس، گیانلەدەستدانی ١٩ کەس و برینداربوونی ٢٦ کەسی لێکەوتەوە دەستگیرکرابوون، بە فەرمانی دادگا دەستبەسەرکران.

لێکۆڵینەوە لە رووداوە هاتوچۆکەی دوێنێی شارۆچکەی دێرک-ی سەربە ماردین بەردەوامە.

رێکاری پێویستی ئەمنیی لەگەڵ شۆفێرانی بارهەڵگرەکان کە لەدوای رووداوەکە برینداربوون و دواتر دەستگیرکران، کۆتاییهات.

هەردوو شۆفێرەکە لە رێگەی سستەمی ڤیدیۆییەوە بەشدارییان لە دادبینییەکەی دادگای سزاکانی دێریک کرد و لەلایەن دادگاوە بە تۆمەتی "کەمتەرخەمی و بوون بە هۆکاری گیانلەدەستدان و برینداربوونی زیاتر لە کەسێک" دەستبەسەرکران.