له‌سه‌ر ئاستى جیهان گه‌لى عێراق لهرێزبهندى 79 هه‌مین وڵات دێت له‌هه‌ژاری
دیجیتال میدیای سپێده
به‌پێى گۆڤارى گلۆباڵ فاینانسى ئه‌مریكى، عێراق لهرێزبهندى 79 دێت له‌سه‌ر ئاستى جیهان له‌لیستى ههژارترینى گه‌لانى جیهان دا، وبهپێش وڵاتى میسر كه‌وتووه كهلهرێزبهندى 92 دێت له‌سه‌ر ئاستى جیهان.
له‌راپۆرتێكدا، گۆڤارى گلۆباڵ فاینانسى ئه‌مریكى بڵاویكردۆته‌وه: ههژارترینى وڵاتانى جیهان له‌نێو جه‌نگ وناكۆكی كهمینهیى وتائیفى دا ده‌ژین، دواتر به‌هاتنى كۆڤید 19 دۆخى ئه‌و وڵاتانه خراپتر بووه،ئاماژه‌ى بهوهكردوه: خه‌ڵكى وڵاتانى بۆروندى وباشورى سودان وكۆمارى ئه‌فریقایى ناوه‌راست لهههژارترینى گهلانانى جیهانن وله‌نێو ههژارییهكى دژوار‌دا ژیان ده‌كه‌ن.
راشیگه‌یاندوه: عێراق له‌سه‌ر ئاستى وڵاتانى عه‌ره‌بى لهرێزبهندى هه‌شته‌م دێت و له‌سه‌ر ئاستى جیهانیش لهرێزبهندى 79 دێت كهگهلهكهى ههژارترینى گه‌لانى جیهانن له‌سه‌رجه‌مى 192 وڵات كهلهلیستى ههژارترینى گه‌لانى جیهان دا هاتووه، وئاشكرایكردوه: داهاتى تاكى عێراق ساڵانه زیاتر له 12هه‌زار دۆلاره.
رایگه‌یاندوه: سوماڵ لهههژارترینى گه‌لانى عه‌ره‌بییه ولهرێزبهندى پێنجه‌م دێت له‌سه‌ر ئاستى جیهان دا، ودواى ئه‌ویش یه‌مه‌ن وئهریتیریا دێت.
به‌پێى گۆڤاره‌كه، له‌سه‌ر ئاستى جیهانیش ههژارترینى گه‌لانى وڵات، بۆروندییه كهداهاتى تاكه‌كه‌سى تێدا ساڵانه 856 دۆلاره ودواى ئه‌ویش سودان وئهفریقاى ناوه‌راست دێن.
به‌ڵام لیسته‌كه باسى هه‌ر یه‌كه له‌لوبنان وسوریا وئه‌فغانستان وئۆكرانیایى نه‌كردوه ئه‌مه‌ش به‌هۆى نه‌بوونى ئاماری فه‌رمى.