هەواڵی کوردستان ئێستا

په‌رله‌مانتارێك به‌ڵگه‌ى زیاترى پێدانى زه‌وى به‌ كه‌سانى ده‌ستڕویشتوو بڵاوده‌كاته‌وه‌

په‌رله‌مانتارێك به‌ڵگه‌ى زیاترى پێدانى زه‌وى به‌ كه‌سانى ده‌ستڕویشتوو بڵاوده‌كاته‌وه‌
په‌رله‌مانتارێك به‌ڵگه‌ى زیاترى پێدانى زه‌وى به‌ كه‌سانى ده‌ستڕویشتوو بڵاوده‌كاته‌وه‌

2022-08-22 00:00:00 - سەرچاوە: سپێده‌


دیجیتال میدیای سپێده‌

پەرلەماناترێكی كوردستان بەڵگەیەكی نوێی بڵاوكردەوە لەبارەی پێدانی زەوی بە هەشت كەسی دیكە لە شاری هەولێر كە 450 مەتردوجا زەویان بە نرخێكی كەم پێدراو ئەوەش دوەم دۆسیەی پێدانی زەویە لەماوەی ئەم هەفتەیەدا كە لە هەولێر ئاشكرا دەكرێت.

عەلی حەمەساڵح ئەندامی پەرلەمانی كوردستان بەڵگەنامەیەكی بڵاوكردوەتەوە و نوسیویەتی، لە بەڵگەنامەكانی زەوی دەگەڕام، ئەو كەسەی 446 مەتر زەویەكەی بە 93 دۆلار پێدراوە لەگەڵ حەوت كەسی دیكە هەمان ساڵ، 450 مەتر زەوی زۆر نایابیان لە وەزیرانی هەولێر بەبێ بەرامبەر وەرگرتوە.

ئاماژەی بەوەشكردوە، "هەزاران هەزار خەڵكی شایستەش مەترێك زەویان نییە یەك كەسیش لە ساڵێكدا دو زەوی هەریكەو ملیۆنێك دۆلاریان دەست كەوتوە.