English | عربي

تۆڵه‌ی شه‌هیدانی خانه‌قین ده‌كرێته‌وه‌


 تۆڵه‌ی شه‌هیدانی خانه‌قین ده‌كرێته‌وه‌

2018/09/24 | 16:45

(هەواڵ كوردستان)- دوای شه‌هیدكردنی چه‌ندین هاووڵاتی كه‌ دواهه‌مینیان چوار گه‌نجی خه‌ڵكی گوندێكی شاری خانه‌قین بوون، كه‌ دوانیان پێشمه‌رگه‌بوون، له‌سه‌ر بنه‌مای زانیاریه‌كانی ئاسایشی سلێمانی و گه‌رمیان تۆڵه‌یان له‌گروپی تیرۆرستی داعش ده‌كرێته‌وه‌.

شێركۆ میروه‌یس ئه‌ندامی سه‌ركردایه‌تی یه‌كێتیی نیشتمانی كوردستان له‌لێدوانێكی تایبه‌تدا به‌ PUKmedia ی راگه‌یاند: له‌میدیاكاندا هه‌واڵێك بڵاوكراوه‌ته‌وه‌، كه‌ راستیه‌كان پێچه‌وانه‌ی ئه‌و هه‌واڵه‌ن، ئه‌و چالاكیه‌یی كه‌ دژ به‌تیرۆرستانی داعش له‌خۆرئاوای خانه‌قین ئه‌نجامدراوه‌، وه‌ك خۆی زانیاریه‌كانی نه‌خراوه‌ته‌ڕوو.

 

وتیشی: راستی هه‌واڵه‌كه‌ به‌م شێوه‌یه‌، شه‌وی رابردوو 24/23-9- 2018 دوای ئه‌وه‌ی  هێزه‌كانی ئاسایشی سلێمانی و گه‌رمیان، به‌دواداچوونیان به‌ جموجوڵه‌كانی داعش كرد له‌سنوری خانه‌قین، كه‌چه‌ندین تاوانیان ئه‌نجامدابوو، كه‌ دواهه‌مینیان شه‌هیدكردنی چوار هاووڵاتی خه‌ڵكی گوندی " یوسف به‌گ" بوون، كه‌به‌شێوه‌یه‌كی دڕندانه‌ شه‌هیدكران،له‌سه‌ر بنه‌مای ئه‌و زانیاریانه‌ی ده‌ستیان كه‌وت و هه‌ڵچینینی شوێن پێ و هه‌نگاوه‌ نه‌گریسه‌كانیان،  له‌به‌ر ئه‌وه‌ی سنوره‌كه‌ له‌لایه‌ن هێزه‌ ئه‌منیه‌كانی عیراقه‌وه‌ به‌ڕێوه‌ده‌برێت، هه‌ماهه‌نگی پێویست  له‌گه‌ڵ دژه‌ تیرۆری عیراق كراو  شوێنی ئه‌و تیرۆرستانه‌ ئاشكراكران.

 

رونیشكرده‌وه‌: دواتر له‌سه‌ر بنه‌مای ئه‌و زانیاریانه‌ له‌لایه‌ن فڕۆكه‌ جه‌نگیه‌كانی هاوپه‌یمانانه‌وه‌ شه‌وی رابردوو،مۆڵگه‌كانیان بۆردومان كراوه‌.

 

میروه‌یس ئاماژه‌ی به‌وه‌شدا: به‌پێی زانیاریه‌كان، شه‌ش تیرۆرستی دیاری ئه‌و گروپه‌ له‌ئه‌نجامی ئه‌و بۆردومانه‌ كوژراون كه‌ ناوه‌كانیان ئه‌مانه‌ن"

- حه‌یده‌ر عه‌لی نه‌عمان ناسراوه‌ به‌ " حه‌یده‌ر زوبێعی" بڕیارده‌ری داعشه‌ له‌ولایه‌تی دیاله‌.

-  عابد عه‌لی ئه‌حمه‌د خه‌ڵكی ناحیه‌ی سه‌عدیه‌.

-عوبێد ئه‌حمه‌د حكومه‌" ئه‌بو هومام چه‌كدار له‌ به‌شی خالد بن وه‌لیید له‌دیاله‌.

- یوسف محه‌مه‌د عه‌بدوڵا: ئه‌بو عه‌لی كوردی" ئیداره‌ی به‌شی خالد بن وه‌لید له‌دیاله‌.

-ئه‌بو هوریره‌ ، ئامر سریه‌ی جه‌له‌ولا.

- ناسر عه‌بدوڵا.

 

ئه‌وه‌یشی ووت: لێره‌وه‌ پێویسته‌ ده‌ستخۆشی له‌هێزه‌كانی ئاسایش بكرێت كه‌ هه‌میشه‌ قه‌ڵغانی سه‌ركه‌وتن و پاراستنی سه‌رو ماڵی هاووڵاتیان بوون، له‌هه‌مان كاتیشدا سه‌ری رێزو نه‌وازش بۆ شه‌هیدان داده‌نوێنێن به‌هیواین رۆحی بێگه‌ردیان له‌به‌هه‌شتی به‌ریندا بن.

 

 

PUKmedia  سامان یاروه‌یس ‌








نیشانەکردن



زۆرترین






ڤیدیۆ- وێنە





Trending