هەواڵی کوردستان ئێستا

چوارچێوه‌ى هه‌ماهه‌نگى ڕه‌خنه‌ له‌ كورد و سونه‌ ده‌گرێت كه‌ هاوكارى نێو ماڵى شیعه‌ نین

چوارچێوه‌ى هه‌ماهه‌نگى ڕه‌خنه‌ له‌ كورد و سونه‌ ده‌گرێت كه‌ هاوكارى نێو ماڵى شیعه‌ نین
چوارچێوه‌ى هه‌ماهه‌نگى ڕه‌خنه‌ له‌ كورد و سونه‌ ده‌گرێت كه‌ هاوكارى نێو ماڵى شیعه‌ نین

2022-08-22 00:00:00 - سەرچاوە: سپێده‌


په‌رله‌مانتارێكی سه‌ر به‌هاوپه‌یمانی ده‌وڵه‌تی یاسا به‌سه‌رۆكایه‌تیی نوری مالیكی كوتله‌ كوردیی‌و سونیه‌كانی په‌رله‌مانی عێراق تۆمه‌تبارده‌كات به‌وه‌ی له‌چاره‌سه‌ركردنی قه‌یرانی چه‌قبه‌ستوی سیاسیی عێراق هاوكارى ماڵى شیعه‌ نین ده‌شڵێت: هۆكاره‌كه‌شی ئه‌وه‌یه‌ ئه‌وان به‌رژه‌وه‌ندییه‌كانی خۆیان پێش به‌رژه‌وه‌ندیی گشتیی عێراق ده‌خه‌ن.

جاسم موسه‌ویی په‌رله‌مانتاری ده‌وڵه‌تی یاسا له‌لێدوانێكی ڕۆژنامه‌وانیدا رایگه‌یاند: كوتله‌ كوردیی‌و سوننییه‌كان به‌گوێره‌ی به‌رژه‌وه‌ندییه‌كانی هه‌رێم‌و پارێزگا سوننییه‌كان كارده‌كه‌ن‌و به‌رژه‌وه‌ندیی گشتیی عێراق له‌به‌رچاو ناگرن ده‌شڵێت: كوردو سوننه‌ پێیانوایه‌ دواكه‌وتنی پێكهێنانی حكومه‌تی عێراق له‌به‌رژه‌وه‌ندیی ئه‌وان ته‌واو ده‌بێت.

له‌لایه‌كی تره‌وه‌، محه‌مه‌د ته‌میمی سه‌ركرده‌ له‌هاوپه‌یمانی فه‌تح به‌سه‌رۆكایه‌تیی هادی عامریی ئاشكرایكرد، له‌دوای سه‌ردانه‌كه‌ی ئه‌مدواییه‌ی عامری بۆ هه‌رێمی كوردستان ده‌ركه‌وتووه‌ كه‌ كوتله‌ كوردییه‌كان له‌شه‌ش خاڵدا پشتیوانی هاوپه‌یمانی چوارچێوه‌ی هه‌ماهه‌نگیی ده‌كه‌ن بۆ كۆتاییهێنان به‌قه‌یرانی سیاسیی.

به‌وته‌ی ته‌میمی، لایه‌نه‌ كوردییه‌كان له‌بابه‌ته‌كانی گفتوگۆی هه‌مه‌لایه‌نه‌ له‌نێوان لایه‌نه‌ سیاسییه‌كان، پێكهێنانی حكومه‌ت‌و ده‌ستپێكردنه‌وه‌ی دانیشتنه‌كانی په‌رله‌مان پشتیوانیی چوارچێوه‌ی هه‌ماهه‌نگی ده‌كه‌ن، ئه‌وه‌ جگه‌له‌وه‌ی ئه‌و لایه‌نانه‌ پێیانوایه‌، ناكرێت هه‌نگاو به‌ره‌و هه‌ڵوه‌شاندنه‌وه‌ی په‌ڕله‌مان‌و به‌ڕێوه‌چوونی هه‌ڵبژاردنی نوێ بێ بوونی حكومه‌ت‌و په‌رله‌مانێك كه‌ ڕۆڵی خۆیان بگێڕن بۆ دروستكردنی كه‌شێكی گونجاو بۆ قۆناغی داهاتوو نابێت.

ئه‌و سه‌ركرده‌یه‌ی هاوپه‌یمانی فه‌تح جه‌ختیكردۆته‌وه‌، چوارچێوه‌ی هه‌ماهه‌نگی سوره‌ له‌سه‌ر پێكهێنانی حكومه‌ت‌و كاندیدكردنی محه‌مه‌د شیاع سودانی بۆ ئه‌و پۆسته‌.

ئه‌وه‌شی وتووه‌، "گرێدانی دانیشتنی داهاتووی په‌رله‌مان له‌ده‌ره‌وه‌ی شاری به‌غدا هێشتا باسی لێوه‌نه‌كراوه‌".