English | عربي

بێگەرد تاڵەبانی هێرشی توند دەکاتە سەر پارتی


بێگەرد تاڵەبانی هێرشی توند دەکاتە سەر پارتی

2018/09/24 | 17:20

(هەواڵ كوردستان)- بێگەرد تاڵەبانی هێرشی توند دەکاتە سەر پارتی و دەڵێت "ئەوانەی خۆپیشاندەرانیان کوشت ئێستا دەیانەوێت زۆرینەی پەرلەمان بەدەستبهێنن".

بێگەرد تاڵەبانی کاندیدی لیستی یەکێتی نشتیمانیی کوردستان لە میانی بەڕیوەچوونی بانگەرشەی حزبەکەیدا ڕایگەیاند "پارتی دەیەوێت لەم هەڵبژاردنەدا زۆرینەی پەرلەمانی بەدەستبهێنێت و لەو ڕێگەیەوە یەکێتی پەراوێزبخات".

ئەو کاندیدەی یەکێتی جەختیشیکردەوە "پارتی و لایەنەکانی تر هاوکار و هەماهەنگی یەکبوون لە دژایەتیکردنی یەکێتیی، بەتایبەتی لە پرسی لابردنی سوێندخواردنی جێگری سەرۆکی حکومەت و کەمکردنەوەی دەسڵاتەکانی".

بێگەرد تاڵەبانی وتیشی "پارتی بە ئەنقەست دۆخی ئەمنی سلێمانی شێواند و ئارامیی شارەکەی تێکدا و ڕێگربوو لە ڕەخساندنی هەلی کار لە شارەکەدا و گولەی بەو کەسانەوەنا کە خۆپیشاندان دەکەن".

ئەو کاندیدەی یەکێتی جەختیشێکردەوە "ئەوە یەکێتی نییە کە خۆپیشاندەران دەکوژێت و تەقە لە هاوڵاتیان دەکات، بەڵکو ئەوە ئەو حزبەیە کە بەتەمای بەدەستهێنانی زۆرینەی پەرلەمانییە بۆ پەراوێزخستنی یەکێتی".








نیشانەکردن



زۆرترین






ڤیدیۆ- وێنە





Trending