English | عربي

"ژمارەی كاندیدانی سەرۆك كۆمار گەیشتووەتە 30 كەس"



2018/09/24 | 17:20

(هەواڵ كوردستان)- محەمەد حەلبوسی سەرۆكی پەرلەمانی عێراق راشیگەیاند، كە ژمارەی كاندیدانی سەرۆك كۆمار گەیشتووەتە 30 كەس.

محەمەد حەلبوسی راشیگەیاند، ئێستا دۆسییەی ئەو 30 كەسە لەدەستەی سەرۆكایەتی پەرلەمانە، كە خۆیان بۆ پۆستی سەرۆك كۆماری عێراق كاندیدكردووەو ئێمە لێكۆڵینەوە لەدۆسییەكانیان دەكەین.

سەرۆكی پەرلەمان ئەوەشی راگەیاند، كە بەپێی دەستوور پابەند دەبن بەپرسی هەڵبژاردنی سەرۆك كۆماری عێراق‌و ئێستا وادەی خۆكاندیدكردن كۆتایی هاتووەو ماوەتەوە هەڵبژاردنی سەرۆك كۆمار، كە لەوادەی خۆی ئەو هەڵبژاردنە دەكرێت.

پۆستی سەرۆك كۆمار بەپێی رێككەوتنی لایەنە عێراقییەكان پشكی كوردەو بۆ ئەو مەبەستەش 8 كورد خۆیان بۆ پۆستەكە كاندید كردووە، كە ئەگەر زۆرە لەبەرژەوەندی یەكێك لەو كوردانە یەكلابێتەوە.








نیشانەکردن



زۆرترین






ڤیدیۆ- وێنە





Trending