ئەو گەنجە فەڵەستینییەی کە لە نابلوس لەلایەن سەربازانی ئیسرائیلەوە بریندار کرابوو گیانی لهدهستدا
2022-08-23 00:00:00 - سەرچاوە: سپێده
دیجیتال میدیای سپێده
ئەو گەنجە فەڵەستینییە کە دوو هەفتە لەمەوبەر لە شاری نابلوس باکووری کەناری خۆرئاوای داگیرکراو، لەلایەن سەربازانی ئیسرائیلەوە بریندار کرابوو، گیانی لەدەست دا.
بەپێی زانیارییەکانی سەرچاوە تەندروستییەکانی نەخۆشخانەی گشتیی رەفیدیا لە شاری نابلوس، محەمەد ئەل عەرایشی کە لە میانی هەڵکوتانەسەر نابلوس لە نۆی ئاب لەلایەن سەربازانی ئیسرائیلەوە بریندار کرا، برینەکەی سەخت بووە و هەرچەند چەند نەشتەرگەرییەکی بۆ ئەنجام درا، بەڵام ئەمڕۆ گیانی لەدەست دا.
وەزارەتی تەندروستیی فەڵەستین لە نۆی ئاب رایگەیاند کە لە ئاکامی هەڵکوتانە سەر ناوچەی کۆنەشار لەلایەن سەربازانی ئیسرائیلەوە، سێ کەس گیانیان لەدەستداوە و زیاتر لە ٤٠ی دیکەیش برینداربوون.