English | عربي

دوا بڕیار لەبارەی کاندیدی پارتی بۆ سەرۆک کۆمار دەدرێت


دوا بڕیار لەبارەی کاندیدی پارتی بۆ سەرۆک کۆمار دەدرێت

2018/09/24 | 17:55

(هەواڵ كوردستان)- هەردوو هاوپەیمانێتی دەوڵەتی یاسا و سائیرون، بڕیاری كۆتایی لەبارەی دەنگدان بە كاندیدی كورد بۆ پۆستی سەرۆك كۆمار دەدەن و سەركردەیەكی دەوڵەتی یاساش رایدەگەیەنێت: بەرژەوەندی عیراق وادەخوازێت پۆستی سەرۆك كۆمار بدرێتەوە یەكێتی.

محەمەد سەهیود، سەركردە لە دەوڵەتی یاسا لە لێدوانێكی رۆژنامەوانیدا رایگەیاند "پەرلەمانتارانی هاوپەیمانێتی بنیاتنان، كە لە دەوڵەتی یاساو فەتح و چەند كوتلەیەكی دیكە پێدێت، بەهیچ شێوەیەك دەنگ بە كاندیدەكەی پارتی بۆ وەرگرتنی پۆستی سەرۆك كۆمار نادەین".

وتیشی: بەرژەوەندی عیراق وادەخوازێت كە پۆستی سەرۆك كۆمار بۆ یەكێتی بێت، بۆیە ئێمە دەنگ بە كاندیدی ئەو حزبە بۆ وەرگرتنی پۆستەكە دەدەین.

سەهیود، ئاماژەی بەوەشكرد، كاندیدەكەی پارتی بۆ سەرۆك كۆمار، هیچ نییە جگە لە ئامێرێك بەدەستی مەسعود بارزانییەوە، بۆیە مەحاڵە بكرێتە سەرۆك كۆمار.

هاوكات، ئەیمەن شممەری، ئەندامی هاوپەیمانی سائیرون بە سەرۆكایەتی موقتەدا سەدر، ئاشكرایكرد، موقتەدا سەدر داوایەكی نێچیرڤان بارزانی جێگری سەرۆكی پارتی دیموكراتی رەتكردۆتەوە بۆ دەنگدان بە كاندیدەكەیان بۆ پۆستی سەرۆكی كۆماری عیراق.

ئەو پەرلەمانتارە ئاشكرایكردووە، لەمیانەی كۆبوونەوەیەكی نێوانیان، نێچیرڤان بارزانی داوای لە سەدر كردووە، پتشگیری لە فوئاد حسێن كاندیدی پارتی بۆ پۆستی سەرۆك كۆمار بكەن، وتی: بەڵام سەرۆكی رەوتی سەدر ئەو داوایەی رەتكردۆتەوە.








نیشانەکردن



زۆرترین






ڤیدیۆ- وێنە





Trending