English | عربي

سبەی دابەشکردنی نەوت دەستپێدەکاتەوە


سبەی دابەشکردنی نەوت دەستپێدەکاتەوە

2018/09/24 | 17:55

(هەواڵ كوردستان)- لیژنەی دابەشكردنی سوتەمەنی لە پارێزگای هەڵەبجە ڕایدەگەیەنێت، سبەینێ دوو شەممە دابەشكردنی نەوت لە هەڵەبجە دەستپێدەكاتەوە، دەشڵێت "نرخی بەرمیلێك نەوت بە 51 هەزار دینارە".

لیژنەی دابەشكردنی سوتەمەنی لە پارێزگای هەڵەبجە لە ئاگاداریەكدا، ئاشكرایكردووە، دوای ئەوەی لە ڕۆژی چوار شەممە لە سنوری هەڵەبجە بەهۆی پشووەكانەوە نەوت دابەش نەكرا، سبەی دوو شەممە 24ی ئەیلول دابەشكردنی نەوت لە هەڵەبجە دەستپێدەكاتەوە.

دەشڵێت "دابەشكردنی نەوت لە كاتژمێر 1ی پاشنیوەڕۆ دەست پێدەكات و پێویستە هاوڵاتی كارتی نەوت و كۆپی ناسنامەی باری شارستانی پێ بێت".

ئاشكراشی كردووە، نرخی بەرمیلێك نەوت بە 51 هەزار دینار دەدرێتە هاوڵاتیان.

ڕوونیشی كردۆتەوە، كە هاولاتیانی لای ئەم بریكارانەی خۆراك، كە دەكەونە سنوری ئەم گەڕەكانە نەوتیان پێ‌ دەدرێت.

هاوڵاتیانی بریكاری لای كۆلێژەكە: خەدیجە عەبدووڵا 3329

هاوڵاتیانی بریكاری لای مزگەوتی نور: كەژاڵ احمد محمد 3379

هاوڵاتیانی بریكاری لای مزگەوتی بخاری: نەزیرە غەفور شەریف 3442

هاوڵاتیانی بریكاری لای بەڕێوەبەرایەتی گشتی پەروردە لەگەڕەكی گوڵان: داود عەلی كەریم 3309








نیشانەکردن



زۆرترین






ڤیدیۆ- وێنە





Trending