هەواڵی کوردستان ئێستا

باڵیۆزخانه‌ی ئه‌مریكا داوا له‌ لایه‌نه‌ عێراقییه‌كان ده‌كات كه‌ ئارام بن و خۆیان له‌ توندوتیژی به‌دوور بگرن

2022-08-23 00:00:00 - سەرچاوە: سپێده‌

باڵیۆزخانەی ئەمریکا لە بەغدا داوای لە هەموو لایەنە عێراقییەکان دەكات کە ئارام بن و خۆیان لە توندوتیژی بەدوور بگرن.

لە بەیاننامەیەکدا باڵیۆزخانەی ئەمریکا لە بەغدا ئاماژەی بەوە کردووە، "لە نزیکەوە چاودێری ئەو هەواڵانە دەکەین کە ئەمڕۆ لە بەغدا لە دەوروبەری ئەنجومەنی باڵای دادوەری نائارامی هەیە".

ئەوەشی ڕاگەیاندوە " داوا لە هەموو لایەنەکان دەکەین کە ئارام بن و خۆیان لە توندوتیژی بەدوور بگرن و هەر ناکۆکییەکی سیاسی بە شێوەیەکی ئاشتیانە لەسەر بنەمای دەستووری عێراق چارەسەر بکەن".

ئاماژه‌ی به‌وه‌شكردووه‌ "هه‌روه‌ها داوا له‌ خۆپیشانده‌ران ده‌كه‌ین رێز له‌ رێكار و موڵك و ماڵی دامه‌زراوه‌كانی حكومه‌تی عێراق بگرن، كه‌ سه‌ر به‌ خه‌ڵكی عێراقن و خزمه‌ت به‌ به‌رژه‌وه‌ندییه‌كانیان ده‌كه‌ن".