په‌ڕینه‌وه‌ی كۆچبه‌ران له نۆكه‌ندی ئینگلیزه‌وه به‌ره‌و به‌ریتانیا ژماره‌یه‌كی پێوانه‌یی تۆمار كرد
دوای ئه‌وه‌ی له رۆژێكدا نزیكه‌ی هه‌زار و 300 كۆچبه‌ری نایاسایی له نۆكه‌ندی ئینگلیزه‌وه به‌ره‌و به‌ریتانیا په‌ڕینه‌وه، ژماره‌ی پێوانه‌یی په‌ڕینه‌وه‌ی رۆژانه شكێندرا.
سه‌ره‌ڕای پلانی حكومه‌تی به‌ریتانیا بۆ دیپۆرتكردنه‌وه‌ی ئه‌و كه‌سانه‌ی كه به‌شێوه‌یه‌كی نایاسایی ده‌چنه ناو وڵاته‌كه‌وه بۆ رواندا، ژماره‌ی ئه‌و كۆچبه‌رانه‌ی كه به به‌له‌م له رێگه‌ی ئاوییه‌وه ده‌په‌ڕنه‌وه به‌ریتانیا هه‌ر ماوه. وه‌زاره‌تی به‌رگریی به‌ریتانیا راگه‌یه‌ندراوێكی بڵاوكردهوهكه تیادا ئاماژه‌ی به‌وه كردووه، دوێنێ هه‌زار و 295 كۆچبه‌ر به 27 به‌له‌م گه‌یشتوونه‌ته كه‌ناراوه‌كانی به‌ریتانیا.
به‌مشێوه‌یه ژماره‌ی ئه‌و كۆچبه‌رانه‌ی له رۆژێكدا بۆ ئه‌و وڵاته په‌ڕیونه‌ته‌وه ژماره‌ی پێوانه‌یی شكاند كه پێشتر له 11ی تشرینی دووه‌می 2021 به هه‌زار و 185 كۆچبه‌ر له رۆژێكدا، تۆماركرابوو. له كاتێكدا ئه‌مساڵ تا ئێستا زیاتر له 22 هه‌زار كه‌س به نۆكه‌ندی ئینگلیز تێپه‌ڕیون، ئه‌م ژماره‌یه له هه‌مان كاتدا له ساڵی رابردوودا، به 12 هه‌زار و 500 كه‌س تۆماركرابوو.